Apora Logo

کورد و دونیای نوێ

کورد و دونیای نوێ
سەردار عەزیزسەردار عەزیز

سەردار عەزیز

8/4/2026


دەبێت ئێستا کۆنفرانسێکی مەعریفی قوڵ سەربارەت بە داهاتوی کورد لە ناوچەکە سازبکرێت، بۆ بەرهەمهێنانی داتا و ئەگەر و سیناروێی کورت مەودا، مامناوەند و درێژ-مەودا.

پێمان خۆش بێت و پێمان خۆش نەبێت ناوچەکە گۆڕا. ئەم گۆڕانانە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ کاریگەرن لە سەر کورد.

هێزە ئەقلیمییەکان هەمویان بە گۆڕانکاری ڕادیکاڵدا دەڕۆن

یەکەم، کەنداو، دەبێت سوپا و تەقەمەنی زۆر بە دەست بهێنێت. ئەگەری زۆرە سوریا بکەنە ناوەندی ئەم هێز و تەقەمەنییە. پەنابردنە بۆ ئۆکرانیا بۆ دروستکردنی درۆن و دروستکردنی سوپایەک لە سوریی. ئەمە کاریگەری ڕاستەوخۆ هەیە لە سەر ڕۆژئاڤا. چۆن ئیسرائیل ڕازی دەکەن؟

دووەم، لە تورکیا دیموکراسی کۆتایی دێت یان هاتوە. ئەم ڕێتمە نوێیە کاریگەری دەبێت لە سەر ناوەوە و دەرەوە. هەوڵی دروستکردنی گرژی بەشێک دەبێت لە سیاسەتی ئەردۆگان.

سێیەم، ئێران، کۆماری ئێسلامی بمێنێتەوە یان نا، وەک جاران نابێت، زیاتر جەخت لە ناوەوەی دەکاتەوە، بەڵام دەستبەرداری عێراق نابێت. بەڵام کاتێک هێزی ڕابوردوی نیە میکانیزمەکانی نوێ چین؟

چوارهەم، ئیسرائیل، ئێران چیدی مەترسی وجودی نیە بۆی. بۆیە هەوڵدەدات لە دەوری خۆی پانتاییەکی دابڕ دروست بکات. ئەمە کاریگەر دەبێت لە سەر سوریا.

ئەمریکا، ترەمپیزم کۆتایی هاتوە. ئەمریکا ئەگەر وانە وەربگرێت، دەبێت ئەوە فێربێت کە توانای کوشتن مانای سەرکەوتنی سیاسی و جیوپۆلەتیکی نیە. بەڵام ماگا ناتوانێت بگەڕێتەوە بۆ نەریتە کۆنەکان. بۆیە لە دۆخی جۆلانێدا دەبێت لە نێوان گەمژەیەکی بێ عەقڵ لە گەڵ فاشیستێکی رق لە دونیا.


;