Apora Logo

لیندسی گراهام ؛ بڕیار سەبارەت بەئێران وەرگیراوە

لیندسی گراهام ؛ بڕیار سەبارەت بەئێران وەرگیراوە
بەختیار مستەفابەختیار مستەفا

وەرگێڕان / بەختیار مستەفا

21/2/2026


لیندسی گراهام ئەندامی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا پەردەی لەسەر ئەوە هەڵماڵی کەبڕیاری کرداری وەرگیراوە سەبارەت بەئێران و وتی ئەو هەموو کەشتیە جەنگیەی هاتوونەتە ئەم ناوچەیە لەبەر ئەوە نەهاتوون کەلەم کاتەی ساڵدا کەش و هەوای ناوچەکە خۆشە .

گراهام لەچاوپێکەوتنێکیدا لەچوارچێوەی بەرنامەی راستی لەگەڵ هادلی گامپل کەلەسکای نیوز بەعەرەبی بڵاو کرایەوە وتی ئێمە پێویستمان بەکردەیەکی سەربازی دژی ئێران هەیە .

ئەم سیناتۆرە کۆماریە ئاماژەی بەوەش دا کەپڕۆژەیەکی هاوبەش لەنێوان ولایەتە یەکگرتووەکان و ئیسرائیل هەیە بەمەبەستی لاواز کردنی تواناکانی ئێران لەکوشتنی هاووڵاتیانی وڵاتەکەی وەک ئاماژەیەک بە ئەوەی رویدا لەکاتی ( ناڕەزایەتیەکانی ئەم دواییە ئێران ) کە ئەمەش لەهەموو حاڵەتەکاندا هەواڵێکی دڵخۆشکەرە .

ناوبراو لەدرێژەی قسەکانیدا وتیشی گۆڕانکاری ریشەیی و راستەقینە بێ قوربانیدان نایەتەدی ، ئەمەش ئەو کارەیە کەئێمە دەیکەین ، بەجۆرێک لەجۆرەکان بارودۆخەکە دەگۆڕین و هاوکاریەکانمان بەرێگاوەیەو دەبێتە شتێکی راستەقینەو بەرجەستە بۆ گەلانی ئێران .

گراهام بوو وتی ئێستا ئێمە توانا سەربازیەکانمان کۆدەکەینەوە کەلەماوەی چەند هەفتەیەکدا دەبێتە خاڵی وەرچەرخان ، تەنها چەند هەفتەیەک نەک چەند مانگێک ! ، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش من لێرەم ، لەبەر ئەم هۆکارەش من نانوم ، لەبەر ئەوەی خۆتان بەچاوی خۆتان دەیبینن کە کاروبارەکان بەرێوە دەچن بەشێوەیەکی باش بێت یان زۆر خراپ .

ئەم سیاسەت مەدارە دیارەی ئەمەریکا وتیشی کاتێک سەرۆکی ئەمەریکا ( دۆناڵد ترەمپ ) بەهاوڵاتیانی ئێرانی ووت بەردەوام بن لەناڕەزایەتیەکانتان بەردەوام بن و هاوکاریەکانی ئێمەش بەرێوەیە ، بابەتەکە بەجۆرێک یەکلایی بۆتەوە ئەگەرەکان زۆر رونن ، ترەمپ ووتی ( ئێمە پێویستمان بەسەرکردایەتیەکی نوێ هەیە لەئێران ) ، هەروەک ترەمپ ووتی بەکورتی باشترین رێگا بۆ ئەوەی ئێران ببێتە مەزن ئەوەیە جارێکی تر گەل جڵەوی کاروبارەکان بگرێتەوە دەست .

گراهام لەوتەکانیدا ووتی بۆ رۆژی دوای روخانی رژێمی ئێران ، ئەو بابەتە هێڵدراوەتەوە بۆ گەلی ئێران خۆیان و پێش روداوەکان مەکەون .

وەوتی دەبێت واز لەدەستەواژەی ( ئێمە ) بێنن ، چوونکە بابەتەکە پەیوەندی بەوانەوە هەیە نەک ئێمە ، ئەرکی ئێمە نیە ئێرانێکی نوێ بنیات بنێینەوە ، بەڵکو ئەرکی ئێمەیە دەرفەت بدەین بەئێرانیەکان بۆ بنیاتنانەوەی ئێرانێکی نوێ .

ئەوەشی زیاد کرد بۆ قسەکانی و وتی ، ئەم ساتە وەختە مێژوییە کاتی هاتووە ، ئەگەر لەماوەی 30 رۆژی داهاتودا نەگەینە چارەسەر سەبارەت بەمەلەفی ئێرانی پێم وابێت ئەو ساتەوەختە دەبینین .

وەک دەزانن کە ترەمپ چەندین چەندین جارو بەشێوازی جۆراو جۆر هەڕەشەی لێدانی گورزی سەربازی لەئێران کرد ئەویش لەسەرەتای یەنایەری رابردوودا وەک وەڵامدانەوەیەکی ئەمەریکیەکان بۆ کوشتنی هەزارەها خۆپیشاندەرو خەڵکی نارازی لەلایەن رژێمی ئێرانەوە لەکاتی دەربڕینی ناڕەزایەتیەکان بەشێوازێک پێشینەی وا لەئێراندا روینەداوە ، بەڵام ئیدارەکەی تڕەمپ پەنای بردە بەر پڕۆژەی دانیشتن و گفتوگۆ شان بەشانی هێنانی هێزی سەربازی گەورە بۆ ناچەکە .

لەگەڵ بەردەوامی گفتوگۆکان بەشێوازێکی هێواش و لەسەرخۆ و هەروەها هێنان و بڵاوە پێکردنی سەربازی و هێنانی کەشتی گەلی زیاتر بۆ ناوچەکە ، تڕەمپ ئاستی قسەکانی بەرزکردۆتەوە سەبارەت بەشێوازی هێرش کردن لەکاتێکدا نەتوانرا بەشێوازی چارەسەری دیبلۆماسیانە بگەنە ئەنجامێک .

هەرچی ئێرانە هەوڵ دەدات گفتوگۆکان لەچوارچێوەی بەرنامە ئەتۆمیەکەیدا بخولێتەوە ، هەرچی ئەمەریکایە دەیەوێت بێجگە لەبەرنامە ئەتۆمیەکەی پڕۆژەی مووشەکیەکانی ئێرانیش بگرێتەوە لەگەڵ سنور دانان و بڕینەوەی دەستی ئێرانیەکان لەناوچەکەو رێگریکردنیان لەهاوکاری و دەست وەردانی ئێران لەوڵاتانی ناوچەکە .

دوای گەڕی دووەمی گفتوگۆکانی هەردولا لەجنێف لەرۆژی سێشەممەی رابردودا هەردولا رایانگەیاند کە گفتوگۆکان پێشکەوتنیان بەدەست هێناوە بەڵام هێشتا بۆشایی و کەلێنی گەورە هەن ، ئەمەریکیەکانیش گەش بین نین بەئەگەری بەرتەسک بوونەوەو پڕ کردنەوەی ئەو بۆشاییانە.




;