1
پێدجەچێت كۆنگرێسی ئەمەریكا بە فەڕمی گوێی جۆلانی ڕابكێشن و بڵێن بوەستە ، قسەو باسەكانی ناو كۆنگرێس بە ڕونی ئەوە بوون كە جۆلانی و پێڕەكەی دەسبەرداری تیرۆری نێو دەوڵەتی بوونە، بەڵام لە نێو سوریا نا ، بەڵكو ئەم گوێڕاكێشانە جۆرێك لە رسوا بوونی تۆم باراكیشی بە دوادا بێت ، هەقە دیبلۆماسیەتی كوردی و ڕەوەندی كوردی لە دەرەوە داوای گۆڕینی بكەن ، باراك ئەگەر چی نوێنەرایەتی ئەمەریكا دەكات و لە بەر دڵانی ترەمپە ، بەڵام لە كێشەكاندا لایەنی ستەمكاری گرتوە.
2
لەم ڕۆژانە لە ماڵی دۆستێك بووم كە پێشتر پلەو پۆستی هەبوو برای شەهیدێك هاتبوو بۆ داوای پارەو بە ناوی شەهیدەكەوە سواڵی دەكرد ، هەقە دەزگای شەهیدانی لایەنە سیاسیەكان و وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم بڕیاری ئەوە دەربكەن هەر كەسێك بە ناوی شەهیدەكەیەوە سواڵ بكات سزا بدرێت ، كەس و كاری شەهیدیش بگەیەننە ئاستێك لە دەرگای كەس نەدەن .
3
عەبیر سەهلانی عەرەبە خەڵكە ناسریەیە ، بە بەرگی كوردیەوە لە یەكێتی ئەوروپا داكۆكی لە ستەملێكراوانی كورد كرد ، تەنها عەبیر كەسی تر نا ، هەرچەند بە هەزاران عەبیر و عەگید لە نێو عەرەب و تورك و فارس هەن ، شەڕی ئازادی كورد دەكەن ، لێ تەنها عەبیر بەسە بۆ ئەوەی كورد سوربێت لە سەر برایەتی گەلان و پێكەوە ژیانی ئاشتیانەی گەلان ، ئەوەش بزانن لە كۆی 12 هەزار شەهیدەكەی ڕۆژئاوا نزیك بە نیوەی عەرەبن.
4
ژان نۆیەڵ بارۆ وەزیری دەرەوەی فەڕەنساو ئەندامی بزاوتی دیموكراتی لە ڕۆژی ڕەشی كوردا مەردانە دەركەوت ، بەڵام هەر ئەم دەركەوتنە كەمە بۆ وڵاتێكی گەورەی وەك فەڕەنسا بەس نیە ، بە تایبەت فەڕەنسا دەبێت خاوەندارێتی لە كوردی ڕۆژئاوا بكات لەبەر ئەوەی فەڕەنسا لایەنێكی سەرەكی سایكس بیكۆو سێ پارچە كردنی كوردستانەلە نێوان توركیاو عێراق و سوریادا ، ڕەنگە بە تەنگەوە هاتنی فەڕەنسا بۆ كوردستان بەشێكی گرنگی ئەركێكی ئاكاری و چاككردنەوەی شێواندنێكی دیرۆكی بێت.
5
هەقان فیدان نمونەی كوردی داڕزاوە ، كوردی پشتهەڵكردوو لە باوان و بوونە جاشی نەتەوەیەكی تر ، خۆ ئەگەر هاقان فیدان بەو پۆستەی ئێستەیەوە لە ناو دەوڵەتی توركیا دوو جار بیگوتایە دەبێت كێشەی كورد چارەسەر بكرێت و پێویستە كوردانی ڕۆژئاوا پارێزراو بن ، ڕەنگە ئێستا ئێمە بمانگوتایە دەی قەینا جاشی دەوڵەتە ئەوەتا جوامێریش دەنوێنێت ، بەڵام نەخێر لەوە دەچێت دایكە كوردە بەڕومەتەكەی لە بری شیری پاكی خۆی ، شیری چەقەڵی پێدابێت.
