سەرەتا دەمەوێت بڵێم ئەم وتارەم لەژێر کاریگەری هاوسۆزی ودۆستایەتی و هاوڕێیەتی مەلابەختیاردا نیە بەقەدەر ئەوەی لەژێر کاریگەرێتی ویژدانی خۆم و تواناو شایستەیی و لێهاتوویی ئەودایە .
گەر بگەڕێینەوە بۆسەردەمی لاوێتی بەرێز کاک مەلابەختیار دەگەینە ئەو راستیەی ئەو هەر لەسەرەتاوە بەتواناو کارامەیی و لێبڕاوی و خۆپێگەیاندنەوە بۆتە ئەو مەلا بەختیارە نەبەزەبری بنەماڵەو خێڵەکی نە بەخێرو بێری خەڵکی تر ، ئەو لەسەرەتای دروستبوونی کۆمەڵەی مارکسی لینینی ەوە بۆ خەباتی شارو رەوانەکردنی یەکەمین مەفرەزەکانی شۆڕشی نوێ جێگا پەنجەی دیار بووە ، لەرێکخستنەکان لێهاتوو ، لەزەبر وەشاندن لەرژێم بوێر ، لەچوونە شاخ و پێشمەرگایەتی کردن لەپێشەنگەکان بووە ، لەخوێندنەوەو خۆ ڕۆشنبیرکردن بەتوانا ، لەقسەکردن و کۆڕ بەستن لێهاتوو ، لەرابەرایەتی کردنی هەرێمەکان و مەڵبەندەکان ئازاو چاونەترس ... سەرەڕای هەموو چەرمەسەریەکان و دژایەتی کردن و تۆمەت بۆ هەڵبەستنەکانی سەردەمی شاخ نەیارەکانی پێش دۆستەکان ناتوانن نکولی لەتواناو لێهاتوویی ئەو بکەن . گەر بێتو باس لەخەباتی نوێی گەلی کوردستان و تائەمڕۆش بکرێت لەوانەی لەژمارەی پەنجەکانی دەست تێناپەڕن بێگومان یەکێک لەوان مەلا بەختیارە .
من لەم وتارەمدا ناچمەوە بۆ ئەو روداوانەی بەسەری هاتوەو چی لەبەرانبەر کراو چۆن چونەوە ( ئاڵای شۆڕش ) بۆ ناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان .. کەهەندێک لە کارەکانی بۆی هەیە جێگای رەخنەم بوبن ، لەدوای راپەڕینیشەوە مەلابەختیار وەک کەسایەتیەکی بیرمەندو داکۆکیکار لەدیموکراسیەت و بیروڕای جیاوازو چەپخواز ، داکۆکیکار لەمافەکانی مرۆڤ ، ژنان ، کرێکاران ، گەنجان ، دژ بەناحەقی ، شەری ناوخۆ ، گەندەڵی ، حەق بێژی لەپێشەنگ بووە ، هاوکات دەتوانم بڵێم لەسەر ئاستی کوردستان ئەو کەسایەتیەیە کە زۆرترین کۆڕو سیمنارو نوسین و کتێبی سەبارەت بە تێزە جیاجیاکان نوسیوەو پێشکەش کردوە ، هەر ئەویش دامەزرێنەری بنکەی ئەدەبی گەلاوێژو ، رێکخەری چەندین فیستیڤاڵی گەلاوێژ بووە ، لەنوسین و قسەکردن و چاوپێکەوتنەکانیدا لەکەناڵە کوردی و عەرەبیەکان دا یەکێکە لەبەسەلیقەترین کەسایەتیە سیاسیەکان .
مەلابەختیار هەمیشە بەهەڵوێست بووە لەو بابەتانەی پەیوەندیان بەبابەتی فکری و سیاسی و مەبدەئیوە هەبووە ، لەو چوارچێوەیەشدا باجی جۆراو جۆری داوە .
من دیسان ناگەڕێمەوە بۆ باس کردنی ئەوەی دۆست و نەیارەکان چۆن مامەڵەیان لەگەڵ کردووە ، بەڵکو دێمە سەر کاندید بونی بۆ پۆستی سەرکۆماری عێراق ، لەلایەک هێزە سیاسیەکانی کوردستان نەگەیشتوونەتە رێککەوتن و پێشکەش کردنی یەک کاندید ،
لەلایەکی تریش هەتا ئێستا 81 کەس خۆیان پاڵاوتووە بۆ ئەو پۆستەو نزیکەی 29 کەسیان کوردن ... بەسەرنج دان لەسەرجەم کاندیدەکان و دەتوانم بڵێم لەنێوان ئەوانەش کەلەدوای کۆچکردو مام جەلالەوە ئەو پۆستەیان وەرگرتووە مەلابەختیار لەهەموویان شایستەترو بەتوانا ترو بەئەزمون ترو سیاسی ترو رۆشنبیر ترو تێکۆشەر ترە ، لەدانوسان ، لەبابەتی هزری ، لەزمان ، لەبوێری لەکەسیان کەمتر نیە .
ئەو دەتوانێت لەچوارچێوەی دەستوری عێراقدا و لەو هەلوجەی ئێستادا رۆڵی بەرچاو بگێڕێت ، بوێری ئەوەی تیادایە چوار قسەی خێر بۆ عێراقیەکان و گەلی کورد بکات لەو بابەتانەی پەیوەندیان بەماددە دەستوریەکانی وەک ماددەی 140و ئەو ناحەقیانەی لەگەڵ گەلی کورد دەکرێن لەبابەتی پێشمەرگەو بەشە بودجەی هەرێم ، دوقسە بکات لەسەر کۆمەڵکوژی گەلی کورد و بەجینۆساید ناساندنی کارو کردەوەکانی ئەنفال و کیمیابارانکرنی خەڵکی کوردستان ، ئەوە مەلابەختیارە لەناو دەسەڵات باس لەگەندەڵی و دزینی سامانی ووڵات دەکات ، ئەوە هەرخۆیەتی لەخانەقین بەبێ پێویست کردن بەکەس ماددەی 140 بەزیادەوە جێ بەجێ دەکات ، ئەوە مەلابەختیارە لەکەناڵە عەرەبیەکان وەڵام دەداتەوە کەرازی نیە پێمان بڵێن ئەکراد ، پێیان دەڵێت قەزیەی کوردی قەزیەی قەزایەکانە نەک فەلەستین و غەزەو حە..ما... س .
ئەوە مەلابەختیارە چاوەڕوانی لێدەکرێت چوار قسە بکات لەسەر گەندەڵی لەعێراق ، بوونی مێلیشیا ، بەهەدەر دانی سەروەت و سامانی عێراق بەکوردستانیشەوە ، چوار قسە بکات لەسەر گەنجان ، دیموکراسیەت ، دەستورو مافەکانی مرۆڤ و ژنان و سەرجەم سێکتەرە گرنگەکانی پەیوەست بەژیانی خەڵکی ئەم وڵاتەوە ، نەک کەسانێک بەدرێژایی چوار ساڵ هاوڵاتیان خواخوایان بێت ورتەیەکی لێوە بێت ، کەسانێک لەچوارچێوەی دەستوریشدا نەوێرن هەڵوێستێک بنوێنن ..
لەبابەتی بڕوابوون بەدیموک
راسیەت سنگی فراوان بێت بۆ رەخنە ، کەسایەتیەکە لەدوای کۆچکردو مام جەلال
لەلایەک شایستەو لێزان و قسەزان بێت و لەلایەکی تریش دەست و دڵ کراوە بێت ...
بێگومان دەبێت ئاماژە بەوەش بکەم کە ئەوە مەلابەختیارە بەبێ بیر کردنەوە لەدەوڵەمەند بوون بەرژەوەندی کەسیەوە لەروانگەی ئەوەی کەکارێک بکات بۆ ویژدان و گەل و خاک و تێروانیەکانەوە هەوڵ دەدات بۆ ئەو پۆستەو لەهەموو شتێکیش گرنگ تر ئەوەیە کەدەڵێت ئەگەر هاتوو یەکێتی و پارتی گەیشتنە رێککەوتن لەسەر کاندیدێک ئەوا ئەو خۆی دەکێشێتەوە ئەمەش ئەوپەڕی خۆنەویستی و هەستکردنە بەبەرپرسیارێتی مێژوویی و ئەخلاقی مەلابەختیارەوە .
لەلایەک شایستەو لێزان و قسەزان بێت و لەلایەکی تریش دەست و دڵ کراوە بێت ...
بێگومان دەبێت ئاماژە بەوەش بکەم کە ئەوە مەلابەختیارە بەبێ بیر کردنەوە لەدەوڵەمەند بوون بەرژەوەندی کەسیەوە لەروانگەی ئەوەی کەکارێک بکات بۆ ویژدان و گەل و خاک و تێروانیەکانەوە هەوڵ دەدات بۆ ئەو پۆستەو لەهەموو شتێکیش گرنگ تر ئەوەیە کەدەڵێت ئەگەر هاتوو یەکێتی و پارتی گەیشتنە رێککەوتن لەسەر کاندیدێک ئەوا ئەو خۆی دەکێشێتەوە ئەمەش ئەوپەڕی خۆنەویستی و هەستکردنە بەبەرپرسیارێتی مێژوویی و ئەخلاقی مەلابەختیارەوە .
بۆیە هیوادارم کەلایەنە کوردیەکان بیکەنە کاندیدی هاوبەشی خۆیان ئەو کات هەم کورد و هەم هەردوولایەنی سەرەکی و هەمیش سەرجەم خەڵکی عێراق قانزانج ئەکەن نەک زیان .
