Apora Logo

دوای کۆشکی سپی: نەخشەی نوێی سوریا

دوای کۆشکی سپی: نەخشەی نوێی سوریا
سەڵاحەدین کوردیسەڵاحەدین کوردی

سەلاحەدین کوردی

14/11/2025



سەردانەکەی ئەحمەد ئەلشەرع بۆ کۆشکی سپی لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥، تەنها کۆبوونەوەیەکی پرۆتۆکۆڵی نێوان دوو سەرۆک نەبوو. بەڵکو ئاوێنەیەک بوو کە گۆڕانکارییەکانی قووڵتر لە خودی سیاسەت نیشاندەدا. ساتێک بوو کە نەخشەکانی کاریگەری دەرکەوتن و یاساکانی یارییەکە گۆڕا، بەجۆرێک کە سوریا وەک ئەمڕۆ دەرکەوت: جەستەیەک کە لەنێوان زلهێزە نێودەوڵەتییەکاندا دابەشبوو، دەوڵەتێک گۆڕا بۆ گۆڕەپانێکی بەڕێوەبردنی هاوبەش لەنێوان لایەنەکاندا کە تەنها بە بەرژەوەندی کۆیان دەکاتەوە.

لەم سەردانەدا کە بڕیار بوو پێگەی دیپلۆماسی سوریا بگەڕێنێتەوە، ئەحمەد ئەلشەرع دوودڵ دەرکەوت، دەنگی کز و قسەکانی بێ کاریگەر بوون، وەک ئەوەی خرابێتە ناو دیمەنێکەوە کە زۆر لە دەرەوەی تێگەیشتنی ئەو بووە. پێشکەشکردنی شەرمەزارانەی ئەو وتارە، خلیسکانێکی زمان نەبوو، بەڵکو ئاماژەیەک بوو بۆ بەتاڵیی خودی پڕۆژە سیاسییەکە. ئەو دامەزراوەیەی ئەمڕۆ دیمەشق نوێنەرایەتی دەکات، نە خاوەنی دیدێکی نەتەوەییە و نە زمانی دەوڵەتی؛ بەڵکو بە زمانی ساتەوەختی ئەمریکی قسە دەکات و لە پەراوێزی جوگرافیایەکدا دەژی کە لە نێوان داگیرکاری و کاریگەریی دەرەکیدا بچووک بووەتەوە.


بەڵام واشنتۆن لەم کۆبوونەوەیەدا بەدوای تەنها هێما و ریزێکدا نەدەگەڕا؛ ئامانجی دروستکردنی واقیعێکی نوێ بوو. ترەمپ پڕۆژەیەکی ڕوونی لەگەڵ خۆی هێنا ئەویش: سەپاندنی نفوز و کاریگەرییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی فورات و دووبارە کێشانەوەی نەخشەکە لەسەر بنەمای باڵادەستی درێژخایەن نەک لەسەر یەک دەوڵەتی ناوەندی. لەم چوارچێوەیەدا ئەو ئەرکە ڕوونە ئاشکراکرا کە بە هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) درا: بۆ ئەوەی لەگەڵیان لەسەر مەرجەکانیان بگەینە لێکتێگەیشتن، چونکە ئەوان تاکە هێزن کە متمانەمان پێیان هەیە. ئەم لێدوانە کە بە فەرمی ڕانەگەیەندرا بەڵکو لە پشت پەردەی دیدارەکەوە دزەپێکرا، ئاماژەیە بۆ کۆتایی هاتنی دیکتاتۆری دیمەشق و سەرەتای سەردەمێکی نوێی هەژموونی ڕۆژهەڵاتی.


هەسەدە لە هێزێکی سەربازیی تەنیا ناوخۆییەوە گۆڕاوە بۆ بەردی بناغەی پڕۆژەیەکی سیاسی و ئەمنیی گشتگیر و سەرچاوەکانی نەوت و ئاو و دەروازە سنوورییەکانی کۆنترۆڵکردووە و مۆدێلێکی ئیداری جێگیرتر لە هەموو قەوارەیەکی دیکەی وڵات پێشکەش دەکات.

واشنتۆن درکی بەوە کرد کە ئەو قەوارەیەی کە لە ڕۆژهەڵاتدا هەیە، تاکە لایەنە کە توانای مانەوەی هەیە بەبێ ئایدۆلۆژیای ئایینی توندڕەو یان دەسەڵاتێکی ئەمنی مافیا ئاسا. بۆیە ئیتر هێزەکانی هەسەدە بە هاوپەیمانێکی کاتی نازانرێت، بەڵکو بنمایەک هەمیشەیی دەبێ بۆ پڕۆژەی "سوریای مومکین" ، بەشێوەیەک کە دەسەڵات لە سەر زەویەوە سەرچاوە دەگرێت، نەک پایتەخت.


لەبەرامبەردا ئەحمەد ئەلشەرع ڕووبەڕووی دووڕیانێکی ئاڵۆز دەبێتەوە، کە لە نێوان میراتێکی قورس و دیمەنێکی پارچەپارچەدا گیرۆدە بووە. ئەو پیاوەی لە ڕیزەکانی ڕێکخراوە جیهادییەکان دەرچووە، یادەوەری شەڕ و خوێنڕشتنی لەسەر شانی خۆی هەڵگرتووە و ئەمڕۆش خۆی دەبینێتەوە کە ئەرکی بەرەنگاربوونەوەی پاشماوەی هەر ئەو پێکهاتەیەی کە ئەوی لەدایکبووە.


لەبەردەم سێ بەرەی کراوەدا وەستاوە:


یەکەمیان داعش و ئەو چەکدارە بیانیانەیە کە تا ئێستاش لە نێوان بیابان و سنووری عێراقدا دەجوڵێن و بە خیانەتکاری ئەو دۆزەی دەزانن کە سەردەمانێک پاڵپشتیی دەکرد.


دووەمیان میلیشیا بێ کۆنترۆڵەکانی سەر بە تورکیان، کە گۆڕاون بۆ چەکی ئەمنی و ئابوری، بە هێزی چەک و زەوتکردن حوکمڕانی باکور دەکەن.


سێهەمیان ئەو جەنگاوەر و باندانە ئازادکراون کە دەسەڵاتی کۆن ئازاد کراون، کە بوونەتە سەرۆکی جەنگی ئابوورییەکی ئاژاوەگێڕ و زەوتکردنی خەڵک و قۆرخکردنی ڕێگاوبان و پەڕینەوەکان. هەموو ئەم هۆکارانە تۆڕێکی ئاگر پێکدەهێنن کە لە ناوەوە پڕۆژەی شەرعیەت گەمارۆ دەدەن، لە کاتێکدا هێزە دەرەکییەکان بە حیساباتێک دەورە دەدەن کە زۆر لە توانای کردەوەی یەکلاکەرەوە زیاترە.

 

 

لەگەڵ گەڕانەوەی ترەمپ بۆ کۆشکی سپی، "ستراتیژیستی قەیران"ی ئەمریکی، تۆم باراک، گەڕایەوە، بەڵام بە ڕووخسارێکی جیاوازەوە. ئەو پیاوەی لە ساڵانی جەنگدا هاوکێشەی "هاوسەنگی بە خوێن"ی دروستکرد، ئەمڕۆ گەڕاوەتەوە، پراگماتیکتر و کەمتر شەیتانگەرایی. ئەو تێگەیشت کە بەردەوامبوونی ئاژاوەگێڕییەکان بووەتە مەترسییەک بۆ خودی واشنتۆن و بەڕێوەبردنی ململانێکان بووەتە ئاوەڕۆیەکی بەردەوامی سەرچاوەکانی. تۆم باراک لە بڕی  بژاردەی ئاگرخۆشکردن پەنای برد بۆ کۆنترۆڵکردنی قەیرانەکان: ڕۆژهەڵاتێکی سەقامگیر لە ژێر چەتری هێزی هەسەدە، هاوبەشییەکی پراگماتیک لەگەڵ واشنتۆن، هاوسەنگییەکی پارێزراوی ڕووسیا لە کەناراوەکاندا و تورکیا کە بە سەقفێکی سنووردارکردنەکان سنووردار بوو، لە کاتێکدا ئیسرائیل لە باشوور ئازادییەکی ڕەهای پێدەبەخشرێت. سیاسەتی ئەمریکا پێوانەکراوتر و عەقڵانیتر بووە: نە گۆڕینی ڕژێم، نە بنیاتنانی دیموکراسی ئەفسانەیی، بەڵکو بەڕێوەبردنێکی حیسابکراو بۆ کایە هەمیشەییەکانی کاریگەری.


لەبەرامبەردا تورکیا لەبەردەم ساتێکی بێوێنەی دابەزیندایە. بۆ ماوەی دە ساڵ ئەنقەرە هەوڵیدا باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا (رۆژئاوا) بگۆڕێت بۆ درێژکراوەیەکی ستراتیژی خۆی ، بەڵام ڕووبەڕووی واقیعێکی ئاڵۆز بووەوە. ئیسرائیل هەرچەشنە دەستدرێژییەکی تورکیای بۆ باشوور ڕەتکردەوە، ڕووسیا لە فراوانبوونی خۆی لە ئیدلب و لازقیە ئاگادار بوو، واشنتۆنیش تەنیا وەک هاوپەیمانێکی پراگماتیک سەیری دەکرد. ئەنقەرە بە خراپتربوونی قەیرانی ئابووری و کەمبوونەوەی توانای دابینکردنی بودجە بۆ لایەنەکان، دەستیکرد بە بچووکبوونەوە لە یاریزانێکی سەرەکی لەسەر زەوی بۆ چاودێرێکی سادە کە ناچار بوو ڕێککەوتنەکان قبوڵ بکات. کاریگەری تورکیا لاوازترین ئەڵقەیە لە دیمەنی سوریادا، کە تەمەنی کورتترینە و کەمترین ڕەگ و ڕیشەی قووڵی هەیە، هەروەها لەبەر ئەوەی لەگەڵ ڕەتکردنەوەی ئیسرائیل و زەوتکردنی ڕووسیا و پراگماتیزمی بێبەزەیی ئەمریکیدا بەریەککەوتنە.


سەبارەت بە ئیسرائیل، ئەوە ئەو یاریزانەیە کە پێویستی بە هیچ ڕێککەوتنێک نییە لەگەڵ کەسدا، چونکە بەبێ بەڵگەنامەی فەرمی کۆنترۆڵی دەکات. بۆ ئیسرائیل باشووری سوریا ناوچەیەکی ئەمنی داخراوە کە خاوەنی باڵادەستییەکی ڕەهای ئاسمانی و هەواڵگرییە. بە ڕوونی ڕایگەیاندووە کە هیچ ئامادەبوونێکی شەرعی سەربازی و ئیداری لە باشوور قبوڵ ناکات، هەروەها هیچ ڕێکەوتنێک واژۆ ناکات کە کاریگەریی خۆی لەوێ سنووردار بکات. ڕوسیا بەردەوامی ئاژاوەگێڕی بە گەرەنتی ئاسایشی خۆی دەبینێت، لاوازی حکومەتی سوریاش وەک بەرژەوەندییەکی ستراتیژی هەمیشەیی دەبینێت. ئەو کەسەی ئاسمانەکان کۆنترۆڵ دەکات، لەسەر زەوی دانوستان ناکات و ئەمە ئەو یاسایەی ئەمڕۆیە کە پەیوەندی نێوان تەلئەبیب و دیمەشق بەڕێوەدەبات.


لە کەناراوەکاندا، کاریگەریی ڕووسیا وەک واقیعێکی هەمیشەیی قووڵتر دەبێتەوە، تەڕتوس و لازقییە بوونەتە شریتێکی ڕوونی ڕووسیا لەسەر دەریای ناوەڕاست. ڕووسیا چیتر بەدوای سەرکەوتنی سیاسیدا نییە، بەڵکو پێگەیەکی سەربازی-ئابوورییە کە گەرەنتی دەستڕاگەیشتن بە ئاوە گەرمەکان و قووڵایی ئەفریقای بۆ بکات. لە هەمان کاتدا فەرەنسا لە ڕێگەی هاوبەشی لەگەڵ ئەمریکا لە پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوەی مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی فورات دەستی بە گەڕانەوەیەکی لەسەرخۆ کردووە و هەوڵدەدات ڕۆڵی مێژوویی خۆی وەک هێزێکی کولتووری و ئابووری لە رۆژهەڵات وەربگرێتەوە.


لەناو ئەم هاوکێشە ئاڵۆزەدا، کورد ئەمڕۆ لەسەر چەقی نەخشەی سەرەکی وەستاوە. دەوڵەتانی عەرەبی کە بە دە ساڵ شەڕ ماندوو بوون، دەستیان کردووە بە تێگەیشتن لەوەی کە کورد یەکگرتووترین و دیسپلینترین هێزی ناوچەکەیە و بە تەنیا توانای بەرپەرچدانەوەی فراوانبوونی تورکیە و ئێرانی هەیە. مەسەلەی کورد چیتر بابەتی "کەمینەیەک کە بەدوای دانپێداناندا دەگەڕێن" نییە، بەڵکو پڕۆژەیەکی هەمەلایەنەی ناوچەییە کە دامەزراوەی کاریگەر و سوپای ڕێکخراو و ئابوورییەکی سەقامگیر و ئیدارەیەکی مەدەنی کە لە گەشەسەندنی پشتیوانی نێودەوڵەتیدا بەهرەمەندە.

پێویستە سەرکردەکانی کورد لەوە تێبگەن کە سەردەمی پەراوێزخستن کۆتایی هاتووە، هێزی ڕاستەقینەی ئەوان بە ژمارەی ئەو چەکانەی کە خاوەنیانن، بەڵکو بە توانای مانۆڕکردنی زیرەکانە لە چوارچێوەی هاوسەنگی هێزدا دەپێورێت. دەبێت ئەو چارەسەرە پارچە پارچەیە ڕەت بکەنەوە کە بوونی خۆیان کەم دەکەنەوە بۆ تەنها "ئیدارەیەکی ناوخۆیی" و بەردەوام بن لە پەیڕەوکردنی ئەو ستراتیژییە درێژخایەنە کە تا ئێستا سەرکەوتوو بووە. مێژوو دەرفەتێکی دەگمەنیان بۆ دەڕەخسێنێت لەمڕۆدا بۆ بنیاتنانی پڕۆژەیەکی سیاسی مۆدێرن لەسەر بنەمای بەرژەوەندی نەک دروشم و لەسەر لێکتێگەیشتن نەک ڕووبەڕووبوونەوە. پێویستە بە وردی هاوسەنگی دیالۆگ لەگەڵ واشنتۆن و کراوەیی پێوانەیی بەرامبەر پایتەختە عەرەبییەکان هاوسەنگ بکەن، لە هەمان کاتدا بێلایەنی تاکتیکی بەرامبەر تورکیا و ئێران بپارێزن بۆ ئەوەی ئاو نەڕژێتە دەرەوە. هەرکەسێک جوگرافیا و سەرچاوە و کات کۆنترۆڵ بکات دەستی سەرەوەی بەدەستەوەیە و لە ئێستادا کات لە لای ئەواندایە.


لە ئێستادا سوریا بۆتە نەخشەیەک لە ژێر کاریگەری نێودەوڵەتی:

-        باشوورێک کە لەلایەن ئیسرائیلەوە کۆنترۆڵکراوە.

-        کەنار دەریایەکی سەقامگیری ڕووسیا،

-        ڕۆژهەڵاتێکی تەواو یەکگرتووی ئەمریکی-فەرەنسی.

-         باکوورێکی تورکیا کە هێواش هێواش دەڕووخێت.


لە ناوەڕۆکی ئەم مۆزایکەدا، دەسەڵاتی کورد وەک تاکە ڕەگەزێک کە توانای گەشەکردنی هەیە، نەک تەنها لە ڕێگەی چەکەوە، بەڵکو لە ڕێگەی توانای ئیدارەدان و پلاندانان و عەقڵانییەتیشەوە دەردەکەوێ. داهاتوویەکی نزیک شایەتحاڵی گەڕانەوە بۆ دەوڵەتێکی مەرکەزی نابێت، بەڵکو چەسپاندنی واقیعێکی نوێ دەبێت کە لەسەر بنەمای هەرێمە ئیدارەییەکان و دەسەڵاتە ناوخۆییە یەکگرتووەکان لە چوارچێوەی تۆڕێکی بەرژەوەندییە نێودەوڵەتییەکان بەڕێوەدەبرێن کە بە ڕێککەوتن و سەرچاوە و سنوورەکان بەڕێوەدەبرێن. لەم واقیعە نوێیەدا،شەرع دەبێ لەوە تێبگات کە سەردەمی هەرەشەکانی  کۆتایی هاتووە و مانەوەی بەندە بە توانای گەیشتن بە لێکتێگەیشتن لەگەڵ کورد لە چوارچێوەی فۆرمولەی نوێی دابەشکردنی دەسەڵاتدا کە لە فیدراڵیزمێکی پراگماتیک دەچێت. ئەگینا مێژوو بەلایدا تێدەپەڕێت، وەک ئەوانەی پێش خۆی بەسەریدا تێدەپەڕێت.


بەم مانایە سەردەمی ئێستای  کۆشکی سپی گەڕانەوە نییە بۆ سوریای کۆن، بەڵکو لەدایک بوونی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێیە کە بەرژەوەندییەکان یەکتر دەبڕن و نەخشەی نفوز لە پەراوێزەوە بۆ ناوەند دادەڕێژرێنەوە.


ئێستا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ بە زمانێکی جیاواز دەنووسرێت: زمانی دامەزراوەکان نەک دروشم؛ زمانی بەرژەوەندییەکان نەک دڵسۆزیەکان. لەم ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەدا کورد ڕۆڵێکی لاوەکی نابێت، بەڵکو ڕۆڵی بناغەیی دەبێت لە داڕشتنی دیمەنی جیۆپۆلەتیکی داهاتوودا.


ئەمجارە مێژوو لە پایتەختەکان نانووسرێت، بەڵکو لە شەقام و ئیدارە ناوخۆییەکان و ئەنجومەنەکاندا کە ژیانی ڕۆژانەی خەڵک فەراهم دەکەن.


هەرکەسێک زەوی و ئابوری و ئیدارە کۆنترۆڵ بکات، داهاتوو کۆنترۆڵ دەکات. بەم شێوەیە لە جیهانێکدا کە دەوڵەتەکان بچووک دەبنەوە و بەرژەوەندییەکان فراوانتر دەبن، هەڵبژاردن لەبەردەم کورددا بە ڕوونی ماوەتەوە: بەردی بناغەی بنیاتنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ، یان ڕێگەدان بە کەسانی دیکە بەپێی نەخشە کۆنەکانیان شێوەیان بۆ دابڕێژن.


وەک فێربووین، مێژوو، لەوانە خۆش نابێت کە بە ڕاڕایی و دوو دڵی بڕیارەکان دەدەن.


سوریای نوێ لەلایەن ئەو کەسانە نانووسرێت کە بە بەرزترین شێوە دەنگیان بەرز دەکەنەوە، بەڵکو لەلایەن ئەو کەسانەوە دەنووسرێت کە بە باشترین شێوە دۆخەکە دەخوێننەوە.


وە هەرکەسێک ئەمڕۆ بە وردی بخوێنێتەوە، تێدەگات کە سەردەمی داهاتوو سەردەمی ڕیالیزمی کوردییە- سەردەمی هێزێکی نەرم  و  عەقلێکی ساردە .


;