دەزانم چ بەڕێز ماكرۆن و چ بەرپرسانی فەڕەنسی و بەتایبەت وەزیری دەرەوە ژان نووێل بارۆ زۆر باش محەمەد جۆلانی و سەرانی ئێستای دیمەشق دەناسن .
ئەو هێزە بڕندەو هارەی جۆلانی كە هەمە چەشن داعش ، نوسرە ، بە كرێگیراوی توركیا ، خەڵكانی وڵاتانی دیكە ، نە بە محەمەد جۆلانی و نەبە باوكی تۆم باراكیش داناساكێن و كەوی نابن .
ئەو هێزانەو خودی ئەحمەد شەرعیش هی ڕێكەوتن و دان و ستان نین .
ناكرێت ڕۆژئاوای كوردستان ، ئیدارەی خۆسەرو مەسەدە قەسەدو هەسەدە ناچاری ئەوە بكرێن بچنە خزمەت ئەحمەد شەرعێكەوە كە خۆی لە خزمەتی خەڵكی تردایە .
ڕۆژئاوا خۆ بەڕێوەبەریەکی دیموكرات و پێشكەوتووە، دە ساڵە داعش و توركیاو هەتەش و نوسرەو بڕندەكانی سوڵتان دەیانەوێت بیخەن ناكەوێت ، ئەسەد زۆر هەوڵی دا بیخات نەیتوانی ، ئێستا ناكرێت بە بیانوی ئاشتیەوە ئەم دام و دەزگا سەركەوتوە و ئەو هێزە مەشقپێكراوە یەكگرتوە ڕادەستی دیمەشق بكرێت .
دۆستە فەڕەنسیەكان زۆر باش دەزانن كەمترین چارەسەر بۆ سوریا فیدراڵی و خۆ بەڕێوەبەری ناوچەییە، دوور لە دەمار گیری تائیفی و دنەدانی شەڕی تائیفی .
جۆلانی ناتوانێت دیموكراسی بێت ، چونكە ئەو لە دانتۆنی چەقۆ بە دەستی سەردەمی شۆڕشی فەڕەنسی دەچێت دانتۆنی وەزیری داد،داد نابێت بدرێتە دەست چەقۆكێشەوە .
دەبێت فەڕەنسا ئەو ڕاستیە بزانن تەنیا كوردو نوێنەرانی بارۆس درۆنازانن و ڕاستگۆن، یانی سیاسەت بە ئاكارەوە دەكەن ، نابێت ڕۆژئاوای كوردستان ناچار بكرێت بچێتە باوەشی دیمەشقەوە ، دەبێت دیمەشق ناچار بكرێت لە ڕۆژئاواوە فێر بێت .
ئیلهام ئەحمەد و مەزڵوم عەبدی ، یان ڕیش و شمشێر .
ئاشتی كاتی ئامادە كاریە بۆشەڕ ، چارەسەری هەمیشەیی گێڕانەوەی شكۆیە بۆ چەوساوەو ستەملێكراوان .
كوردو دروزو عەلەوی ومەسیحی دەبێت ئازادانەو خۆخاوەنانەو دور لە خاوەندارێتی عەرەبی سونەو عەرەبی دەشتەكی و دەستوەردانی توركیا بژین ، ئەمەڕاستیە .
با جارێكی تر مناڵی كوردو دروزو عەلەوی نەبنە بارمتەی دەستی ئەوانەی بۆ كوشتن فریا ناكەون نەعلەكانیشیان لە پێ بكەن و دەستدرێژی سێكسی كردنە سەر مناڵی دە دوازدە ساڵ بە جیهاد دەزانن.
پێش كۆبونەوەكە هەقە بەڕێز ماكرۆن و ژان بارۆ ئەو ڕاستیانە لە بەر چاو بگرن.