هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر پێمانوابێ، ئه‌وه‌ی له سوریا رووده‌دات، شه‌ڕێكی ناڕاسته‌وخۆی ئیسرائیل – توركیایه.
بێگومان توركیا بۆ ئێستا ده‌خوازێت هه‌ژموونی ته‌واوی سه‌ربازی، سیاسی و ئابووری به‌سه‌ر سوریادا بسه‌پێنێت، بۆ دواڕۆژیش ده‌خوازێت ئه‌م وڵاته به كلتوور و شێوازی ژیانی توركانه ره‌نگڕێژ بكات.
راسته هێڕشه ئاسمانیه‌كه‌ی ئیسرائیل له دوێنێ شه‌و (شه‌وی 2 له‌سه‌ر 3 نیسانی 2025) بۆ سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی (T4- فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌لتیاس) له‌سه‌ر رێگای (حه‌ما – حومس) به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی توركیاوه بووه، بۆ جێگیركردنی كه‌رسته و ته‌كنه‌لۆژیای ئاسمانی پێشكه‌وتوو بووه له‌م فڕۆكه‌خانه‌یه كه 60 كم دووره له رۆژهه‌ڵاتی شاری حومسی سوری و ئیسرائیلیش ئه‌م هه‌نگاوه وه‌كو هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هه‌بوونی خۆی له قه‌ڵه‌می ده‌دات، به‌ڵام ناكرێت ململانێی هه‌ردوو وڵات به ململانێی هه‌ژموونی له‌سه‌ر سوریا له قه‌ڵه‌م بده‌ین.
ئه‌وه‌ی له سوریا رووده‌دات، سنووری ململانێی ئیسرائیل – توركیا ده‌به‌زێنێت. ئیتر سوریا ده‌بێته ناوه‌ندی پێكدادانی دوو پڕۆژه‌ی ناوچه‌یی كه پڕۆژه‌یه‌كیان ره‌هه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه و تیایدا به‌رژه‌وه‌ندی هێزه جیهانیه‌كان ئاوێته‌ی یه‌كتر ده‌بێت. ئه‌م پڕۆژه‌یه كه ناوه‌نده‌كه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته ده‌خوازێت سیسته‌می جیهانی كۆنتڕۆڵ بكات و وه‌كو پڕۆژه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نوێ خۆی ده‌ناسێنێت و هه‌ریه‌ك له (ئه‌مریكا، ئیسرائیل، فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا هتد) رۆڵی سه‌ره‌كی تیایدا ده‌گێڕن.
له به‌رامبه‌ر ئه‌م پڕۆژه‌یه‌دا، پڕۆژه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ئیسلامی و ئیخوانی هه‌یه، كه توركیا سه‌ركێشی بۆ ده‌كات و (قه‌ته‌ڕ) خه‌رجیه‌كانی دابین ده‌كات و رێكخراوی ئیخوانی ئیسلامیش لۆبی بۆ ده‌كات. له پشت ئه‌مانه‌ش (به‌ریتانیا) هه‌یه كه ناخوازێت رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست دیزاین بكرێته‌وه، گۆڕینی نه‌خشه و هاوسه‌نگیه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه به مه‌ترسی بۆ سه‌رخۆ ده‌زانێت.
ئه‌ڵقه‌یه‌كی وردی پڕۆژه‌ی یه‌كه‌م هه‌یه كه ئه‌مریكا – ئیسرائیل سه‌ركردایه‌تی ده‌كه‌ن. ئه‌ویش هاوپه‌یمانیه‌تی عه‌ره‌ب – ئیسرائیله، كه رۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌بێت له ئاراسته‌كردن و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ململانێی نێوان هه‌ردوو پڕۆژه‌كه.
بۆچی توركیا له ده‌ره‌وه‌ی پڕۆژه‌ی ئه‌مریكایه؟
دۆزینه‌وه‌ی غازی سروشتی له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، بیرۆكه‌ی كۆریدۆری هیند – ئیسرائیل – ئه‌وروپا، توركیای له بازنه‌ی پێشبڕكێ له‌ناو پڕۆژه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نوێ خسته ده‌ره‌وه. دوای ئه‌وه‌ی ململانێ له‌سه‌ر ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه به گوڕتر بوو، جگه له پڕۆژه‌ی (میساقی میللی) هیچ ئه‌لته‌رناتیفێكی دیكه بۆ توركیا له ئارادا نه‌ماوه. هه‌وڵه‌كانی توركیا بۆ جێبه‌جێكردنی میساقی میللی له سوریا، ئه‌م وڵاته ده‌كاته ئامانجی سه‌ره‌كی ئیسرائیل. ته‌لئه‌بیب به پاڵپشتی (واشنتن) رێگا نادات پڕۆژه و ویستی توركی روناكی ببینێت له سوریادا.
باشترین ئاماژه‌ش كه پاڵپشتیكردنی واشنتن بۆ هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر (T4) ده‌سه‌لمێنێت، سه‌ردانی كتوپڕه‌كه‌ی جه‌نه‌ڕال (مایكل كوریللا) سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا بوو بۆ ته‌لئه‌بیب، كه به‌ر له هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل به چه‌ند كاتژمێرێك له‌گه‌ڵ (ئایال زامر) هاوتا ئیسرائیلیه‌كه‌ی كۆبووه‌وه. ئه‌وه‌ی دیاره ئیسرائیل رازی نابێت، سوننه‌ی توركی له سوریا جێگای شیعەی ئێرانی بگرێته‌وه.