Apora Logo

لە حکومەتی عێڕاق بۆچی ئامادە نییە مووچە و بوودجەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت؟

لە حکومەتی عێڕاق بۆچی ئامادە نییە مووچە و بوودجەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت؟
کارۆخ سەید رزگارکارۆخ سەید رزگار

دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس چەند ڕێژەی فەرمانبەر بۆ هەرێمی کوردستان دیاریکرا؟:

6/12/2023

بۆ ئەوەی لە چۆنییەتی مامەڵەی حکومەتی عێڕاق لەگەڵ هەرێمی کوردستان تێبگەین و کڕۆکی کێشەکە بزانین دەبێت بگەڕێینەوە بۆ سەردەمی پێکهێنانی حکمومەتی عێڕاق دوای پڕۆسەی ئازادی.

ئەندامێکی مەجلیسی حوکم کە ئەوکات بەژداری تەواوی گفتوگۆکان بووە و لە وردەکاری ڕێککەوتنەکانی پێکهێنانی یەکەم حکومەتی عێڕاق دوای پڕۆسەی ئازادی بەژداربووە، ئاوا باسی پشکی هەرێمی کوردستان دەکات پەیوەست بە ڕێژەی فەرمانبەرانی هەرێم. 

ئەو بەرپرسە سیاسییە کە ئیستا لە دەرەوەی وڵات دەژیت و لە دەسەڵات نەماوە پێی گوتم، حکومەتی عێڕاق بە پێی ڕێژەی دانیشتوان مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی دەداتە هەرێمی کوردستان و ئەوەش بە پێی ڕێککەوتنی ئەنجوومەنی ئەوکاتی بەڕێوبردنی دەوڵەت بووە. 

ئەوکات لە گفتوگۆکاندا ڕێژەی ٦٠٠ هەزار فەرمانبەر بە مەدەنی و سەربازییەوە بۆ هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆکان دیاریکراوە، ئەندامانی کوردیش لە ئەنجوومەنی حوکم کە کەسانی یەکەمی حیزبەکان بوون، ئەو ژمارەیان لا پەسەند بووە. 

بەڵام ئەوەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای ئەوە کردی، بریتیبوو لە دامەزراندنی دوو هێندەو نیو لەو ڕێژەیەی بۆی دیاریکرابوو، لە بەرامبەردا حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە ملیۆنێک و ٢٥٠ هەزار فەرمانبەری بۆ دەوڵەت دامەزراندووە، کە ئێستا بووە بە بارگرانییەکی زۆر بەسەر حکومەتەوە و ناتوانێت مووچەکانیان بۆ دابین بکات. 

لە لایەکی دیکەوە،حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پێی ئەو ڕێژەیەی بۆی دیاریکراوە پابەندێتی یاسایی هەیە و دەبێت داهاتی نەوتی و نانەوتی ڕادەستی حکومەتی ناوەندی بکات

;