زیاتر له 75 ساڵه جه‌نگی ئیسرائیل – فه‌ڵه‌ستین به‌رده‌وامه. سروشتی ململانێكه له دوای ساڵی 1948 تا ئه‌مڕۆ به‌چه‌ند قۆناخێك تێپه‌ڕیووه، له قۆناخی یه‌كه‌میندا ئه‌م ململانێیه سروشتێكی ئیسرائیلی – عه‌ره‌بی ره‌های هه‌بوو. به تێپه‌ڕبوونی كات به تایبه‌تی دوای شه‌ڕی 6 تشرینی 1973 سروشتی ئه‌م ململانێیه مۆركی عه‌ره‌بیانه‌ی له‌ده‌ستدا، بۆ جه‌نگی ئیسرائیلی – فه‌ڵه‌ستینی گۆڕدرا كه به‌ره‌ی رزگاریخوازی فه‌ڵه‌ستین به‌سه‌رۆكایه‌تی (یاسر عه‌ره‌فات) جڵه‌وی بزوتنه‌وه‌كه‌ی له‌ده‌ستدابوو، هه‌موو لایه‌نه فه‌ڵه‌ستینیه‌كانی له‌باوه‌ش گرتبوو، به لێهاتووانه سه‌رۆكایه‌تی به‌ره‌كه‌ی ده‌كرد و مۆركی ئیسلامیانه له‌سه‌ر به‌ره‌ی ناوبراودا زاڵ نه‌بوو. بێگومان گۆڕینی رواڵه‌تی ململانێكه له ململانێی ئیسرائیل – عه‌ره‌ب بۆ ململانێی ئیسرائیل – فه‌ڵه‌ستین، وه‌كو بچووككردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی ململانێكه خوێندرایه‌وه. له‌م ساڵانه‌ی دوایشدا كه بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس جڵه‌وی له‌ده‌ستی به‌ره‌ی رزگاریخوازی فه‌ڵه‌ستین ده‌رهێنا، مه‌سه‌له‌ی فه‌ڵه‌ستین بچووكتركرایهوه بۆ جه‌نگی ئیسرائیل – حه‌ماس. له ئێستادا ئه‌م جه‌نگه‌ی نزیكه‌ی مانگێكه به‌رده‌وامه، نه سروشتێكی عه‌ره‌بیانه‌ی هه‌یه، نه سروشتێكی فه‌ڵه‌ستینیانه، به‌ڵكو سروشتێكی هماسیانهی هه‌ڵگرتووه، بۆیه سهركهوتكردن و شكستپێهێنانی حه‌ماس له‌لایه‌ن سوپای ئیسرائیل له هه‌ر كاتێكی رابردوو ئاسانتره. گوتاره‌كه‌ی (حه‌سه‌ن نهسڕولڵا) ئه‌مینداری گشتی حزبولڵای لوبنانی له رۆژی هه‌ینی (3 تشرینی دووه‌می 2023) باشترین به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌م راستیه‌ی سه‌ره‌وه كاتێك ده‌ڵێت:" ئۆپاراسیۆنی گه‌رده‌لوولی ئه‌قسا 100٪ بڕیارێكی فه‌ڵه‌ستینی بووه و جێبه‌جێكردنیشی 100٪ فه‌ڵه‌ستینیه".
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ناكرێت، هێڕشه‌كه‌ی حه‌ماس له (7 تشرینی یه‌كه‌می 2023) ته‌نیا به جه‌نگێكی كلاسیكی و لۆكاڵی ئیسرائیل – حه‌ماس له قه‌ڵه‌م بده‌ین، به‌ڵكو جه‌نگه‌كه چه‌ند ره‌هه‌ندێكی جیاوازی هه‌یه و له زۆر ئاستدا له ئه‌جندای هه‌ردوو لایه‌ن به‌رفراوانتره.
ره‌هه‌ندی ترس له ئیسلامی سیاسی له‌لایه‌ن وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپاوه، ره‌هه‌ندێكی ئه‌م جه‌نگه‌یه. وڵاتانی ئه‌وروپا، هێڕشه‌كه‌ی حه‌ماس بۆ سه‌ر ئامانجه ئیسرائیلیه‌كان، وه‌كو ده‌رفه‌تێك ده‌بینن بۆ لاوازكردن و بنبڕكردنی ئیسلامی سیاسی له وڵاته‌كانیان، كه له رێگه‌ی شه‌پۆڵی كۆچبه‌رانه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ ئه‌وروپا، خه‌ریكه چه‌ندین وڵاتی ئه‌م كیشوه‌ره ده‌هه‌ژێنێت و له‌ناو كۆمه‌ڵگاكانیاندا چه‌ندین كێشه و قه‌یران ده‌نێته‌وه. ئه‌وروپیه‌كان پێیانوایه لاوازكردن و بێكاریگه‌ركردنی حه‌ماس ده‌بێته هۆی لاوازبوون و بێكاریگهربوونی ئیسلامی سیاسی له وڵاته‌كانیاندا.
ره‌هه‌ندێكی دیكه ئه‌م جه‌نگه، به‌رده‌وامی و درێژه‌كێشانی ململانێی ئیسرائیل – فه‌ڵه‌ستینه، كه چه‌ندین كێشه و قه‌یرانی له ناو ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل خولقاندووه. له دوای تێپه‌ڕبوونی 75 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل، له‌ناو ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌دا دوو جه‌مسه‌ری ته‌واو دژ به‌یه‌ك سه‌ریانهه‌ڵداوه كه خه‌ریكه ده‌بنه هه‌ڕه‌شه و هۆكاری لێكترازانی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل. جه‌مسه‌رێكیان پێیوایه كاتی رێككه‌وتنی ئاشتی نێوان ئیسرائیل – فه‌ڵه‌ستین هاتووه و ده‌بێت ئه‌م كێشه‌یه له رێگای رێككه‌وتنێكی نێوده‌وڵه‌تی بنبڕ بكرێت، چیتر ناكرێت دۆخه‌كه به ههڵپهسهرێدراوی بمێنێته‌وه و هه‌ڕه‌شه له نه‌وه یه‌ك به‌دوای یه‌كه‌كاندا بكات. به‌ڵام جه‌مسه‌ری دووه‌م كه توندڕه‌وه‌كانن پێیانوایه به‌بێ تێكشكاندنی باڵی سه‌ربازی هه‌ردوو بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس و جیهاد گه‌یشتنه ئاشتی له‌گه‌ڵ فه‌ڵه‌ستینیه‌كان مه‌حاڵه. بۆیه (حكوومه‌تی بنیامین ناتانیاهۆ) به پاڵپشتی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا ده‌خوازێت هێڕشه‌كه‌ی حه‌ماس بكاته بیانوو بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه.
به‌ڵام سه‌ره‌كیترین ره‌هه‌ندی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه كه راسته‌وخۆ له پشت هێڕشه‌كه‌ی حه‌ماس وه‌ستاوه، ره‌هه‌ندى جیۆپۆلۆتیكیه كه له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینیه‌كان دایه. روسیا – چین به هاوكاری هاوپه‌یمانه‌كانیان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست (توركیا – ئێران) ده‌خوازن ئه‌و هه‌وڵانه په‌ك بخه‌ن كه بۆ دروستكردنی كۆریدۆری نوێ ده‌ردێت به مه‌به‌ستی بازرگانی و گواستنه‌وه‌ی وزه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ ئه‌وروپا. هۆكاری شاراوه له پشت هێڕشه‌كه‌ی حه‌ماس له 7 تشرینی یه‌كه‌می رابردوودا، په‌یوه‌ندی به ناكۆكی (چین و روسیا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ئه‌وروپا) هه‌یه له‌سه‌ر دروستكردنی كۆریدۆری بازرگانی و گواستنه‌وه‌ی وزه له (هیدنستان بۆ ئیماراتی عه‌ره‌بی له‌وێشه‌وه بۆ ئیسرائیل تا ده‌گاته ئه‌وروپا به رێگای ده‌ریاری سپی ناوه‌ڕاسته‌وه) كه له كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی (G20) له نیوده‌لهی له 13 ئه‌یلولی رابردوو بڕیاری له‌باره‌یه‌وه دراوه.
چونكه كه‌وتنه كاری ئه‌م كۆریدۆره، هاوسه‌نگی و ترانزێتی بازرگانی وزه ده‌گۆڕێت، زه‌ره‌رمه‌ندی سه‌ره‌كیش تیایدا جگه له چین و روسیا هه‌ردوو وڵاتی گه‌وره‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست (توركیا و ئێرانه).
لێكه‌وته و ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه له‌سه‌ر كورد چیه؟
هه‌ریه‌ك له توركیا، ئێران، عێراق و سوریا له په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی جه‌نگی حه‌ماس – ئیسرائیل ده‌ترسن، نه‌وه‌كو ئه‌م دۆخه له كۆتاییدا به قازانجی مه‌سه‌له‌ی كورد بشكێته‌وه، به تایبه‌تی له هه‌رێمی كوردستان و باكووری سوریادا. له گوتار و لێدوانی سه‌رانی ئه‌م چوار وڵاته ئه‌م ترسه به‌دیده‌كرێت، كه كورد به پاڵپشتیكردنی ئیسرائیل تاوانبار ده‌كه‌ن و خه‌ریكه جۆره كۆده‌نگیه‌ك له‌م رووه‌وه دروست ده‌بێت و دووریشنیه له داهاتوویه‌كی نزیكدا ئه‌م كۆده‌نگیه ببێته هه‌ماهه‌نگی و به‌یه‌كه‌وه كاركردن بۆ به‌رگرتن له هه‌ر وه‌چه‌رخانێك كه ره‌نگه به‌لای كورد بشكێته‌وه.
له‌م رۆژانه‌ی دواییدا، له میدیا و سۆسیال میدیای هه‌ریه‌ك له وڵاتانی توركیا، ئێران و سوریا، په‌ره به ده‌نگۆیه‌ك ده‌درێت كه پێناچێت هیچ بنامایهكی راستی هه‌بێت، ئه‌م ده‌نگۆیه كورد به چه‌كهه‌ڵگرتن و پاڵپشتیكردنی سوپای ئیسرائیل تاوانبار ده‌كات. به‌داخه‌وه هه‌ندێك له میدیاكانی نزیك له پارته ئیسلامیه كوردستانیه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش كه‌وتوونه‌ته ژێر ته‌وژمی ئه‌م بانگه‌شانه. ئه‌وه‌ی دیاره به تایبه‌تی هه‌ردوو وڵاتی توركیا و ئێران هه‌موو رووداوه‌كانی رۆژژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به په‌یوه‌ستكردن به مه‌سه‌له‌ی كورد راڤه ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ك بێچاره‌یی خودی ئه‌م وڵاتانه دووپات ده‌كاته‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌ش هه‌وڵی دروستكردنی به‌ربه‌سته له‌به‌رده‌م پێشووه‌چوونی كێشه‌ی كورد و به‌لانی كه‌م قه‌تیسكردنی كورده له چوارچێوه‌یه‌ك كه ئه‌م وڵاتانه ده‌یخوازن.
له ئێستادا ئه‌وه‌ی دیاره بزوتنه‌وه‌ی كورد هه‌ڵوێستێكی بێ لایه‌نانه‌ی گرتۆته‌به‌ر له جه‌نگی ئیسرائیل – حه‌ماس، به‌ڵام زۆر زه‌حمه‌ته تاسه‌ر كورد بتوانێ بێلایه‌نی خۆی بپارێزێت. لێكه‌وته‌كانی ئه‌م جه‌نگه رۆژ له دوای رۆژ بژارده و مه‌ودای بادانه‌وه به ده‌وری رووداوه‌كان به‌رته‌سكتر ده‌كه‌نه‌وه و به تایبه‌تی وڵاتان و هێزه‌كانی ناوچه‌كه ناچار ده‌كه‌ن، تا بچنه پاڵ به‌ره‌یه‌ك و به گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان خۆیان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
ئایا به‌گشتی له روئیای كوردیدا خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌م دۆخه كراوه؟ ئایا كورد ده‌توانێ له‌ناو ئه‌م دۆخه‌دا به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ببینێت و بپارێزێت؟ یان هه‌موو شتێكی به كاتی زیادكراو سپاردووه؟