ئه‌وه‌ی من بناسێت، چاك ده‌زانێت به هیچ ره‌هه‌ند و تایبه‌تمه‌ندیه‌كی حه‌ماس سه‌رسام نیم، نه هزری، نه كلتووری و نه دونیابینی حه‌ماس بۆ من سه‌رچاوه‌ی ئیلهام نین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس و باڵی سه‌ربازی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه (كه‌تیبه‌كانی ئه‌لقه‌سام) له رۆژی (7 تشرینی یه‌كه‌می 2023) ئه‌نجامیدا، مكوڕی، رشتی، خۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له چۆنیه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئسڕائیل و ئازایه‌تی جه‌نگاوه‌رانی ده‌گه‌ینێت.
بۆچی؟
به‌رپابوونی ئه‌م شێوازه له پێكدادان له نێوان حه‌ماس – ئسڕائیل سوپرایز نیه، چونكه له ناوچه‌كه‌دا كێشه‌یه‌كی زۆر گرنگ هه‌یه (كێشه‌ی فه‌ڵه‌ستین) كه له بێچاره‌سه‌ریدا پشتگوێخراوه و فه‌رامۆشكراوه. جگه له‌وه‌ش فه‌ڵه‌ستینیه‌كانی ناو فه‌ڵه‌ستین به‌ره‌وڕووی مردنێكی له‌سه‌رخۆ كراونه‌ته‌وه، بۆڕی هه‌ناسه‌دانیان لێ به‌رته‌سككراوه‌ته‌وه.
بۆ نموونه چه‌ندین ساڵه به‌دیواری كۆنكریتی (غه‌زه) گه‌ماڕۆدراوه و كراوه‌ته گرتووخانه‌یه‌كی كراوه. (ئسرائیل) پێیوایه به‌م شێوه‌یه ده‌توانێ خۆی بپارێزێت. به‌هه‌مان شێوه له (شه‌ریعه‌ی رۆژئاوا و باشووری قودس) تا ده‌چێت دیواری كۆنكریتی پته‌وتر و قایمتر ده‌كرێت بۆ قه‌تیسكردنی جوڵه‌ی فه‌ڵه‌ستینیه‌كان. به كوورتی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئسڕائیل خه‌ریكن زه‌مینه‌ی دامه‌زراندنی سیسته‌می (ئه‌پارتاید) له فه‌ڵه‌ستین په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن.
حهماسیهكان، به ته‌كنیكی ژێر ده‌ستیان (پهڕاشوت و ماتۆڕی لێخوڕین)، به‌ڵام له بنه‌مادا به مۆڕاڵ، باوه‌ڕى و دڵسۆزیان بۆ كێشه‌كه‌یان ئاسته‌نگ و ته‌كنه‌لۆژیای ئسرائیلیان له‌ناوبرد، عه‌قڵی ئه‌م ده‌وڵه‌تیشیان تووشی شۆككرد. فه‌ڵه‌ستینیه‌كان له 21 شوێنی جیاجیاوه رێوشوێنی ئه‌منی ده‌شكێنن و ده‌چنه ناو ئسڕائیل كه ئه‌مه وێنه‌ی نه‌بووه. ئه‌وه‌ی گرنگه لێره‌دا بیزانین و دركی پێبكه‌ین، ئه‌م گورزه‌ی فه‌ڵه‌ستینیه‌كان ده‌ره‌نجامی لاوازی رێوشوێنی ئه‌منی ئسڕائیلی نیه، چونكه ئسڕائیل تا ئه‌مڕۆ (ده‌وڵه‌تی رێوشوێنی ئه‌منیه). ده‌وڵه‌ت و هاووڵاتیانی، به‌یانی تا ئێوهاره، به شه‌و و به رۆژ له‌گه‌ڵ رێوشوێنه ئه‌منیه‌كان ده‌ژین، ده‌خه‌ون و هۆشیار ده‌بنه‌وه. به‌ڵكو ده‌ره‌نجامی خۆیهكلاییكردنهوهی گرووپه فهڵهستینیهكانه په‌یوه‌ست به چۆنیه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی زوڵمی ئسڕائیل وه‌كو ئه‌وه‌ی ناویان لێناوه.
له ئێستادا فه‌ڵه‌ستینیه‌كان له هه‌ر كاتێك زیاتر به پتبهستن به‌و ته‌كنیك و توانایه‌ی له‌ژێر ده‌ستیان دایه، هه‌ڵمه‌تی (شه‌ڕی گشتگیر) دژ به ئیسڕائیل ئه‌نجام ده‌ده‌ن. سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی گه‌ماڕۆ، سه‌ره‌ڕای داخستن و له كهڵكخستنی تونێله‌كانی میسڕ بۆ ئیسڕائیل (كه پێشتر فه‌ڵه‌ستینیه‌كان به‌كاریان ده‌هێنا بۆ هێڕشكردنه سه‌ر ئیسڕائیل)، باڵی سه‌ربازی حه‌ماس مووشه‌ك و تهقهمهنیهكان دروست ده‌كات له رووی ته‌كنیكیشه‌وه به‌ره‌و پێشیان ده‌بات تا بتوانێت گورزی كاریگه‌رتر له ئسڕائیل بوه‌شێنێت.
بۆچی حه‌ماس په‌نا ده‌باته به‌ر ئه‌م شێوازه؟
له‌سه‌ره‌تادا ده‌بێت بزانین كه جه‌نگی عه‌ره‌ب – ئسڕائیل كۆتایی نه‌هاتووه، تاوه‌كو حه‌ماس سه‌رله‌نوێ دهستیپێكردبێتهوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه‌ی دوێنێ روویدا هه‌ڵمه‌ت و قۆناخێكی نوێ ئه‌م جه‌نگه‌یه.
پشتگیركردنی بێ مه‌رجی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له ئسڕائیل، هیچ گوشار نه‌خستنه سه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌ته تا هه‌نگاو به‌ره‌و چاره‌سه‌ری بنێت، هۆكارێكی سه‌ره‌كی هێڕشه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسه. له‌م سۆنگه‌یه‌وه ده‌كرێت بڵێن، له چاوی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس هه‌موو ره‌گه‌زه حهقخوازهكانی ئه‌م كێشه‌یه‌ی له‌ده‌ستداوه. هیچ كارت و رێگایه‌كی دیكه‌ی له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه. تا پێ چه‌ند ساڵێك به‌ر له ئێستادا كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی پشتگیری له فه‌ڵه‌ستینیه‌كان ده‌كرد سه‌باره‌ت به‌و گفتوگۆیانه‌ی له نێوان هه‌ردوولادا به‌ڕێوه‌ده‌چوون. ئه‌مریكا و وڵاتانی دیكه پشتگیریان له ئاشتی نێوان هه‌ردوولادا ده‌كرد. به‌ڵام له ئێستادا ئه‌مریكا به ره‌هایی پشتگیری له ئاسایشی ئسڕائیل ده‌كات، بێ ئه‌وه‌ی قسه‌یه‌كی خێریش ده‌رهه‌ق به مافی فه‌ڵه‌ستینیه‌كان بكات. ئه‌مه‌ش بۆته هانده‌ر بۆ ئسڕائیل تا گوێ به راسپارده نێوده‌وڵه‌تیه‌كان نه‌دات، به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر نیشته‌جێكردنی جوله‌كه له‌سه‌ر خاكی فه‌ڵه‌ستینیه‌كان، كه ئه‌مه‌ش ژیانی هاووڵاتیانی فه‌ڵه‌ستینی رۆژ له‌دوای رۆژ به‌رته‌سكتر و ته‌نگه‌تاوتر ده‌كات. به كوورتی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به زمنی حه‌سانه‌ی به ئسڕائیل به‌خشیووه تا به ئاره‌زووی خۆی ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا ده‌بینێت بێ سڵمینه‌وه ئه‌نجامی بدات. ئه‌م هه‌ڵوێسته فه‌ڵه‌ستین و حه‌ماس ناچار ده‌كات بیر له رێگای دیكه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه بكه‌نه‌وه و په‌نا ببه‌نه به‌ر شێوازى هێڕشه‌كه‌ی دوێنى.
له ئێستادا كه باس له كاردانه‌وه‌ی ئسڕائیل ده‌كرێت، وه‌كو ئه‌وه وێنا ده‌كرێت كه ئسڕائیل (غه‌زه) له‌گه‌ڵ زه‌وی ته‌خت ده‌كات، وه‌كو ئه‌وه‌ی ئسڕائیل پێشتر هیچ نه‌كردبێت و فهڵهستینیهكانیش هیچ كارتێكی دیكه‌یان نه‌بێت. بێگومان ئه‌وه‌ی روویدا شكاندنی ئه‌و ترسه ئه‌هریمه‌نیه بوو كه ئسڕائیلیهكان به پاڵپشتی ته‌كنه‌لۆژیای سه‌ربازی دروستیان كردووه، بۆیه ئسڕائیلیهكان ئه‌مجاره زۆر توندتر به‌رپه‌رچی حه‌ماس و فه‌ڵه‌ستینیه‌كان ده‌ده‌نه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێموانیه فه‌ڵه‌ستینیه‌كان حسابیان بۆ هه‌ڵمه‌تی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی سوپای ئسڕائیل نه‌كردبێت. له‌م سۆنگه‌یه‌وه ئه‌گه‌رێكی زۆره له چه‌ند رۆژی داهاتوو، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی هه‌ڵمه‌تی ئسڕائیل له غه‌زه، فه‌ڵه‌ستینیه‌كان په‌نا ببه‌نه به‌ر كردنه‌وه‌ی به‌ره‌ی جه‌نگی دیكه له هه‌ریه‌ك له (شه‌ریعه‌ی رۆژئاوا، باشووری لوبنان و به‌رزایه‌كانی جۆلان)، كه ئه‌مه‌شیان زۆر مه‌ترسیدار و پڕ زیان ده‌بێت بۆ ئسڕائیل و ته‌واوی ناوچه‌كه. له به‌رامبه‌ریشدا كه‌متر زیان به فڵهستینیهكان ده‌گه‌ینێت، چونكه هیچیان نه‌ماوه تا لێی بترسێن و له‌ده‌ستی بده‌ن.
كورد و حه‌ماس
گومان له‌وه دانیه كه كورد و حه‌ماس، له رووی كۆمه‌ڵایه‌تی و دونیابینیه‌وه نه‌وه‌كو ته‌نیا لێك دوورن به‌ڵكو پێچه‌وانه‌ی یه‌كتریشن، به‌ڵام له رووی چاره‌نووسه‌وه هه‌ردووكیان رووبه‌ڕووی یه‌ك چاره‌نووس ده‌بنه‌وه. حه‌ماس له كاتێكدا په‌نا بۆ ئۆپاراسیۆنی (تۆفانی ئه‌قسا) كه هه‌موو ده‌رگاكانی لێداخراون. ئه‌مڕۆ كوردیش به‌تایبه‌تی له باكووری كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی توركیا تووشی هه‌مان ئه‌و چاره‌نووسه بۆته‌وه كه فه‌ڵه‌ستینیه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی ئسڕائیل تووشی هاتوون. بۆیه ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ی كورد له باكووری كوردستان، هێشتا مكوڕه له‌سه‌ر یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دۆزه‌كه له رێگای توندوتیژی و چه‌كداری، ده‌بێت هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی حه‌ماس وه‌كو ئیلهام وه‌ربگرێت. ده‌بێت جدیه‌ت و ئافرێنه‌ری حه‌ماس بۆ خۆی بكاته سه‌رچاوه و هه‌ڵمه‌تی ته‌كتیكی نوێ بگرێته‌به‌ر، بێگومان جوگرافیا كوردیش كه چه‌ندین جار له جوگرافیای به‌رده‌ستی حه‌ماس به‌رفراوانتره رێگا خۆشكه‌ره بۆ ئه‌م هه‌ڵمه‌ته، له هه‌مان كاتدا تواناكانی بزوتنه‌وه‌ی كورد له تواناكانی حه‌ماس كه‌متر نین. به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و كاره بكات ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی كورد له رووی هزری و ستراتیژی خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه و قۆناخی راڕایی تێبپه‌ڕێنێت و واز له تیۆریه ئاڵۆز و نازهڵاڵهكهی (برایه‌تی گه‌لان) بێنێت. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش ناكات یان پێی ناكرێت با خۆی كه‌نارگیر بكات و نه‌بێته زه‌مینه‌خۆشكه‌ر بۆ خاپووركردنی رۆژئاوای كوردستان و له‌بارچوونی ده‌ستكه‌وته‌كان له‌م پارچه‌یه‌دا.