Apora Logo

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان نرخی بەنزینی دیاری کرد

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان نرخی بەنزینی دیاری کرد

ئاپۆڕانیوز - بەشی هەواڵ

22/7/2026

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی ڕێکخستنی نرخی بەنزین لە جۆرەکانی (نۆرماڵ، موحەسەن و سوپەر)، چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد و نرخی سەرجەم جۆرەکانی دیاری کرد.


ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی تەمموزی 2026، ​وەزارەتی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە ڕاگەیەنراوێکدا نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزینی لە هەرێمی کوردستان دیاریکرد.


بەپێی ڕاگەیەنراوەکە بڕیارەکان بەم شێوەیە:


یەکەم: بەنزینی کوالێتی نۆرماڵ

​نرخی فرۆشتنی ئەو بەنزینە نۆرماڵەی لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە دابین دەکرێت، لە بەنزینخانەکان یەک لیتری بە ٧٥٠ دینار دەبێت.


​نرخی فرۆشتنی بەنزینی بازرگانی بە کوالێتی نۆرماڵ، لە بەنزینخانەکان نابێت لە ٨٥٠ دینار زیاتر بێت.

دووەم: بەنزینی کوالێتی موحەسەن

​لە بەنزینخانەکاندا نابێت نرخی یەک لیتر بەنزینی موحەسەن لە ١٠٠٠ دینار زیاتر بێت.


سێیەم: بەنزینی کوالێتی سوپەر

​لە بەنزینخانەکاندا نابێت نرخی یەک لیتر بەنزینی سوپەر لە ١٢٠٠ دینار زیاتر بێت.


چوارەم: مەرجی کوالێتی

​پێویستە کوالێتی هەر سێ جۆری بەنزینی (نۆرماڵ، موحەسەن و سوپەر)، بەتەواوی بەپێی ڕێنماییەکان و ستانداردەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بێت.


;