Apora Logo

وەک کەسێکی دیکەی لێهاتووە؛ ڕوخساری ڤینیسیۆس دوای نەشتەرگەریی جوانکاری دەگۆڕێت

وەک کەسێکی دیکەی لێهاتووە؛ ڕوخساری ڤینیسیۆس دوای نەشتەرگەریی جوانکاری دەگۆڕێت

ئاپۆڕانیوز - بەشی وەرزش

22/7/2026

ڤینیسیۆس جۆنیۆر، ئەستێرەی بەڕازیلی و باڵی هێرشبەری یانەی ڕیال مەدرید، شۆکێکی گەورە و شەپۆلێک لە کێشمەکێش و پرسیاری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دروستکرد، دوای ئەوەی بە ڕوخسارێکی تەواو جیاوازەوە دەرکەوت بەراورد بە کاتی بەشداریی لە یارییەکانی مۆندیالی 2026 لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل.


بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "نیویۆرک پۆست"ی ئەمریکی، ئەو ئەستێرەیەی هێڵی هێرشبەری بەڕازیل نەشتەرگەرییەکی جوانکاریی لە ناوچەی چەناگەی (Chin Harmonisation) ئەنجامداوە. ئەم دەستکارییە ببووە هۆی گۆڕانکارییەکی بەرچاو و دیار لە شێوەی ڕوخساریدا بەراورد بەو وێنانەی لە دواین پاڵەوانێتیی جامەک جیهانیدا لێی گیرابوون.


ڕۆژنامە ئەمریکییەکە پشتی بە زانیارییەکانی ماڵپەڕی "TMC"ی بەڕازیلی بەستووە کە تایبەتە بە هەواڵی کەسایەتییە دیارەکان. بەپێی زانیارییەکان، ڤینیسیۆس سەردانی کلینیکێکی پزیشکیی تایبەتمەندی لە شارۆچکەی گوەیانیای بەڕازیل کردووە، لەوێ لەسەر دەستی پزیشکی ناوداری نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری، دکتۆر ئەلیساندرۆ ئالارکاو، شێوەی چەناگەی بەکارهێنانی تازەترین تەکنەلۆژیا و ماددەی پڕکەرەوە (Filler) ڕێکخراوەتەوە و دیاریکراوە.


تاوەکو ئێستا نه ڤینیسیۆس جۆنیۆر و نه بەڕێوەبەری کارەکانی، هیچ ڕوونکردنەوە یان لێدوانێکی فەرمییان لەسەر ئەم دەستکارییە جوانکارییە بە ڕایشتی نەداوە. ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی کاردانەوەی جیاواز لەنێوان هاندەران لە سۆشیاڵ میدیا؛ هەندێکیان سەرسامی خۆیان بە شێوازە نوێیەکەی دەربڕیوە و هەندێکی تریش بە گاڵتەجاڕییەوە پێشوازییان لە شێوە نوێیەکەی کردووە.


;