Apora Logo

ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتیان بەرزکردەوە

ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتیان بەرزکردەوە

ئاپۆڕانیوز - بەشی ئابووری

20/7/2026

بەهۆی پەرەسەندنی گرژی و ئاڵۆزییە سەربازییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نرخەکانی نەوت ڕوویان لە بەرزبوونەوەی بەرچاو کرد؛ بەجۆرێک نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 90.76 دۆلار و نرخی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تێکساسیش گەیشتە 84.60 دۆلار.


ئەم بەرزبوونەوەیەی نرخەکان هاوكاتە لەگەڵ بەردەوامیی کردە سەربازییەکانی واشنتن، کە بۆ نۆیەمین شەوی لەسەریەک هێرشی ئاسمانی و مووشەکی کردووەتە سەر چەندین ئامانج لە ناوخۆی ئێران.


لە لایەکی دیکەوە، گرژییە دەریاییەکانی نێوان هەردوو وڵات گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار؛ ئەمریکا هەڕەشەی سەپاندنی گەمارۆی دەریایی بەسەر بەندەرەکانی ئێراندا دەکات، لە بەرامبەردا تاران ڕایگەیاندووە هێزەکانیان ڕووبەڕووی هەر کەشتییەک دەبنەوە و دەیکەنە ئامانج کە ڕێساکانی کەشتیوانی دەریایی لە ناوچەکەدا پێشێل بکات.


;