مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە ئەو ڕووداوەی شەممەی ڕابردوو بووە هۆی گیانلەدەستدانی سەربازێکی ئەمریکی لە عێراق، "ڕووداوێکی نەخوازراو و سادە" بووە. ئاماژەی بەوەش کرد کە سەربازەکە لە کاتی هەڵوەشاندنەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانیی خستراوەتە خوارەوە، تووشی ئەو ڕووداوە بووە.
ڕۆبیۆ بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، بەپێی تۆڕی "سی ئێن ئێن "هیچ شتێک لە کاری سەربازیدا بێمەترسی نییە. کارێکە لە بنەڕەتدا مەترسیدارە، و ئێمە پێزانینمان هەیە بۆ بوونی ئەو پاڵەوانە ئەمریکییانەی کە بە پۆشاکی سەربازییەوە خزمەتی وڵاتەکەمان دەکەن."
سەبارەت بەو هێرشەی ببووە هۆی کوژرانی دوو سەربازی ئەمریکی لە ڕۆژی هەینیدا لە ئوردن، ڕۆبیۆ ڕوونی کردەوە:
"مووشەکێک بەرگرییەکانی تێپەڕاند، ئێمە نزیکەی هەموو مووشەکەکانمان خستە خوارەوە، بەڵام یەک مووشەک دەربازی بوو".
بەپێی زانیارییەکان، ژمارەی ئەو سەربازە ئەمریکییانەی لە ڕووبەڕووبوونەوە بەردەوامەکانی پێنج مانگی ڕابردوودا لەگەڵ ئێران کوژراون، بۆ 17 سەرباز بەرزبووەتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هۆکاری هێرشەکانی سەر ئێرانی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە وەک پەرچەکردارێکە بەرامبەر ڕەفتارەکانی ئێران لە تەقاندنی مووشەک و درۆن بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان. جەختیشیکرەوە ئێران لە ئێستادا بەدەست داڕمانی ئابوورییەوە دەنڵێنێت. گوتیشی ئەگەر هەوڵە دیپلۆماسییەکان شکستیان هێنا، دۆخەکە بە هیچ شێوەیەک لە بەرژەوەندی تاراندا نابێت.
