Apora Logo

هێزە چەکدارەکانی ئێران هەر جۆرە سەرکێشییەک بە وەڵامێکی وێرانکەر کۆتایی دێت

هێزە چەکدارەکانی ئێران هەر جۆرە سەرکێشییەک بە وەڵامێکی وێرانکەر کۆتایی دێت

ئاپۆڕا نیوز - بەشی هەواڵ

19/7/2026

فەرماندەی بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا هۆشدارییەكی توندی ئاڕاستەی ئەمریكا كرد و رایگەیاند، هێزە چەكدارەكانی ئێران بە توندی و بە شێوازێكی وێرانكەر وەڵامی هەر جۆرە سەركێشی و دەستدرێژییەك دەدەنەوە.


عەلی عەبدوڵاهی فەرماندەی بارەگای خاتەمولئەنبیا وتی: ئەوان پەیامی موجتەبا خامنەیی رابەری باڵای وڵاتەكەیان بە روونی پێگەیشتووە كە تەواوی توانا و وزەی خۆیان بەكاربهێنن بۆ بەهێزكردنی تەبایی، یەكگرتوویی و هاوكاریی نێوان هێزە چەكدارەكان، بە ئامانجی دەستەبەركردنی بەرژەوەندییەكانی گەلی ئێران و داكۆكیكردن لە مافەكانی خەڵك و ئاسایشی نیشتمان.


عەبدوڵاهی هۆشداری توندیدایە ئەمریكا و رایگەیاند، بە پشتبەستن بە فەرمان و رێنماییەكانی رابەرەكەیان، هێزە چەكدارەكانی ئێران بە توندی و بە شێوازێكی وێرانكەر وەڵامی هەر جۆرە سەركێشی و دەستدرێژییەك دەدەنەوە، بەجۆرێك باجێكی زۆر قورستری وەردەگرن، كە لە تێچووی شەڕی سەپێندراوی دووەم و سێیەم زیاتر بێت.

;