Apora Logo

چەن نهێنیەك هەرگیز نابێت بیاندركێنی

چەن نهێنیەك هەرگیز نابێت بیاندركێنی

ئاپۆڕا نیوز - بەشی تەندروستی

19/7/2026

1. كێشە خێزانییەكان

راستە باسكردنی كێشەكەت قورسایی لەسەر سنگت كەمدەكاتەوە، بەڵام ئەم هەستە كاتییە شایەنی ئەوە نییە نهێنی خێزانەكەت پێشكەشی چەندین كەس بكەیت، چونكە لە كۆتاییدا ئەوانیش چەند كەسێك هەیە كە متمانەیان پێی هەیە و باسی دەكەن، بەمشێوەیە كەسانێكی زۆر زیاتر لەوەی خۆت بیری لێدەكەیتەوە، ئاگاداری كێشە خێزانییەكانت دەبن.

2. دۆخی داراییت

چارەسەری كێشەكانت تەنها لای خۆتە، نەك كەسانی دیكە، هەربۆیە پێویست نییە كەسانی دیكە بزانن كە تۆ چ كێشە و قەیراێكی داراییت هەیە، یان دەستكەوت و داهاتت چەندە، تەنها كاتێك باسیبكە كە دڵنیابیت لەوەی ئەو كەسەی بۆی باسدەكەیت، دەتوانێت رێگەی چارەسەرت پێبڵێ بۆ قەیرانەكان.

3. هەڵەكانی رابردو

گرنگە خۆت ئەزمون لە هەڵەكان وەربگریت، بەڵام بەشكردنی لەگەڵ خەڵكی دیكەدا، نەك چارەسەر نییە، بەڵكو دەكرێت داهاتوت بشێوێنێت.

4. ئامانجی دورمەودا

كاتێك ئامانجەكانی خۆت بە كەسانی دیكە دەڵێیت، رەنگە گوێبیستی ئەوەبیت پێتبڵێن، "ئافەرین زۆر باش دەكەیت" و تۆش بەم كاردانەوەیە دڵخۆش بیت، بەڵام خودی كێشەكە لێرەدایە.

كاتێك ئامانجەكانت ئاشكرادەكەیت، مێشكت ئاماژەی هەڵە وەردەگرێت كە بە ئامانجەكان گەیشتویت، ئەمەش وادەكات هەوڵەكانت كەمبنەوە و ساردبونەوە روبدات، كەسانی ژیر هەرگیز ئامانجەكانیان ئاشكراناكەن و كاری لەسەر دەكەن، تا ئەوكاتەی بە ئەنجامی دەگەیەنن.

5. بەربەستە كەسییەكانت

رەنگە ئەزمونی دڵشكان، ناخۆشی، خەمباری و لەدەستدانت كردبێت، كە بەڕاستی بەربەستی لەبەردەمی ژیانت دروستكردبێت، بەڵام كاتێك ئەم ئازارەت بۆ هەموان بەش دەكەیت، دەكەیتە ژێر حوكم و بەزەیی كەسانی دیكە كە بەڕاستی ئاگاداری تەواوی چیرۆكەكەت نیین.

6. خاڵی لاوازت

گرنگە خۆت بناسیت و خاڵی لاوازیشت بزانیت، بۆ ئەوەی بتوانیت كار لەسەر چارەسەركردنی بكەیت، بەڵام واتای ئەوە نییە پێویست بكات بۆ كەسانی دیكەش ئاشكرابكەیت، چونكە دەكرێت لە هەر ساتێكدابێت، بۆ كەسانی دیكەی ئاشكرابكەیت.


;