زیادكردنی چەند خویەك بۆ ژیانت لە سەرنجڕاكێشیت زیاد دەكات.
1. بەهای خۆت بزانە و بە كەم رازی مەبە، زیاتر متمانەبەخۆبونت دەردەخات.
2. كاتی خەوت رێكبخە و شەوان لە یەك كات و بەیانیان لە یەك كاتی دیاریكراو لە خەو هەڵبستە.
3. چێژ لە هەمو ئەو شتە بچوكانە ببینە كە ئەنجامیان دەدەیت، چونكە چێژی ژیان لە شتە بچوكەكان زیاترە تا گەورەكان.
4. زیاتر دەستەواژەكانی "بەیارمەتیت، ببورە و سوپاس" بەكاربهێنە، بەڵام لەكاتی پێویست.
5. گرنگیی بە خەڵك بدە و زیاتر نیشانیبدە كە لەگەڵیان دڵخۆشیت، خەڵك روخسارە جوانەكانی بیردەچێتەوە، بەڵام دڵە باشەكانی بیرناچێتەوە.
6. وریای ئەو شتانە بە كە دەیانخۆیت و دەیانكەیتە ناو جەستەتەوە، چونكە ئەوەی دەیخۆیت لە روكەشتدا رەنگدەداتەوە.
7. لە ئێستادا بژی، وازبهێنە لەوەی لە داهاتو یان رابردو بژیت، ترس و دڵەڕاوكێكانت بەلاوە بنێ.
8. خۆت قبوڵ بكە، واز بهێنە لەوەی هەوڵبدەیت وەكو كەسانی دیكە بیت، تا ئەم هەنگاوە نەنێیت، كەسانی راستەقینە لە چواردەورت نابینیت.
