Apora Logo

لە کەرکووک دەست بەسەر ١٠ ملیار دیناردا گیرا کە بە نایاسایی بەرەو سلێمانی دەبرا

لە کەرکووک دەست بەسەر ١٠ ملیار دیناردا گیرا کە بە نایاسایی بەرەو سلێمانی دەبرا

ئاپۆڕا نیوز - بەشی هەواڵ

19/7/2026

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ـی تەمووز، لێوا فەتاح مەحموود خەفاجی، فەرماندەی پۆلیسی کەرکووک ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی تاوان لە بازگەی "چیمەن"ی سەر ڕێگەی کەرکووک - سلێمانی، سەرکەوتووبوون لە دەستبەسەرداگرتنی بڕی ١٠ ملیار دینار.

فەرماندەی پۆلیسی کەرکووک ڕوونی کردەوە، دوای پشکنینی وردی بەڵگەنامەکان، دەرکەوتووە کە گواستنەوەی ئەو بڕە پارەیە تەنها بۆ ناو شاری کەرکووک ڕێپێدانی فەرمیی هەبووە، بەڵام هەوڵدراوە بە شێوەیەکی نایاسایی ئاراستەکەی بگۆڕدرێت و ببرێتە پارێزگای سلێمانی.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی سەرپێچیکردن لە ڕێنماییەکان و گۆڕینی ئاراستەی گواستنەوەکە، هێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ پارەکەیان ڕاگرتووە و ڕێکاری یاسایی پێویست لەو بارەیەوە گیراوەتە بەر.


;