وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک ڕێنمایی نوێی بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە کاتی ڕوماڵکردنی ڕووداوە ئەمنییەکاندا دەرکرد. وەزارەت هۆشداری دەدات کە هەر کەناڵێک پابەند نەبێت، ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی توند دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیری و چاپ و بڵاوکردنەوە، لە گشتاندنێکدا بۆ میدیاکان ڕایگەیاند: "هەرێمی کوردستان لەم دۆخە ئەمنییە هەستیارەدا پێویستی بە بەرپرسیارێتی نیشتمانی هەیە." داواشی کرد لە کاتی هێرشە درۆنی و ڕووداوە ئەمنییەکاندا، بە تەواوی پابەندی یاساکان بن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ڕۆشنبیری و چاپ و بڵاوكردنه‌وه ده‌شڵێت، "جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه ده‌كه‌ینه‌وه".
یه‌كه‌م: پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و كۆمه‌ڵایه‌تی: پابه‌ندبون به ڕێكاره پیشه‌ییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ڕوماڵی ڕوداوه‌كان نه‌بێته هۆی تێكدانی سه‌قامگیری، و به‌دوربون له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ر جۆره زانیاری، وێنه، یان ڤیدیۆیه‌كی ناڕاست كه ببێته هۆی دروستكردنی ترس و دڵه‌ڕاوكێ لای هاوڵاتییان.
دوه‌م: پابه‌ندبون به وه‌رگرتنی زانیاری له سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كان.
سێیه‌م: پاراستنی سه‌قامگیری بازاڕ و باری ئابوری: خۆبه‌دورگرتن له‌و جۆره ڕوماڵانه‌ی كه ده‌بنه هۆی تێكچونی دۆخی ئابوری، دروستكردنی پشێوی له بازاڕه‌كان، یان گرانبونی نرخه‌كان؛ چونكه میدیا به‌رپرسه له نه‌بونی ئه‌و كاریگه‌رییه نه‌رێنییانه‌ی كه له‌سه‌ر ژیانی ڕۆژانه‌ی هاوڵاتییان دروست ده‌بێت.
چواره‌م: لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی: هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك له‌م خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه و له‌و بنه‌ما یاساییانه‌ی له "رێنمایی ژماره (1)ـی ساڵی 2014"دا هاتوه، كه‌ناڵه‌كه ڕوبه‌ڕوی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌كاته‌وه و ڕێكاری پێویستیان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر".
هاوکات لەگەڵ ئەم بڕیارەدا، لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان داوای لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن کردووە، کە نەبنە سەکۆیەک بۆ هەڕەشەکردن لە ئاسایشی نیشتمانی. سەندیکاکە جەختی کردووەتەوە کە نابێت لەم بارودۆخە نائاساییەدا پشت بە "وتی وتی" و هەواڵی چەواشەکار ببەسترێت، بەڵکو دەبێت تەنها لێدوانی وتەبێژی دامەزراوە ئەمنییەکان بکرێتە سەرچاوە.
