عەلی ئەلزەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئامادەیی و پێشوازی خۆی نیشاندا بۆ ئەو لێکتێگەیشتنەی کە لە نێوان بانکی ناوەندی عێراق و وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکادا هاتۆتە ئاراوە، و ڕایگەیاند کە ئەمە "هەنگاوێکی گرنگە لە کاروانی چاکسازی کەرتی بانکی و بەهێزکردنی تێکەڵبوونی بە سیستەمی دارایی جیهانی".
ئەلزەیدی لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" ئاماژەی بەوە کرد: "شایستەکردنی حەوت بانکی عێراقی بۆ گەڕانەوەیان بۆ کەناڵەکانی نێوەندگیری بانکی دەرەکی بە دراوەکانی دیکە، وەک سەرەتایەک بۆ گێڕانەوەی شایستەیی و توانایان بۆ مامەڵەکردن بە دۆلاری ئەمریکی دوای تەواوکردنی مەرجەکانی پابەندبوون و حوکمڕانی دووپاتی سەرکەوتنی ئەو ڕێبازە دەکاتەوە کە حکومەت بۆ چاکسازی دارایی گرتوویەتیەبەر، هەروەها متمانە بە کەرتی بانکی عێراقی بەهێزتر دەکات و ئاسۆیەکی فراوانتر لەبەردەم ئابووری نیشتمانی و وەبەرهێناندا دەکاتەوە".
سەرۆک وەزیران جەختیشی کردەوە لەسەر بەردەوامبوونی "پشتیوانیکردن لە چاکسازییە دارایی و بانکییەکان، و چەسپاندنی بنەماکانی شەفافیەت و حوکمڕانی، بەو شێوەیەی کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی عێراق بکات و پێگەی ئابووری وڵات لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتیدا بەهێزتر بکات".
