ئاژانسی "تاس"ی ڕووسی بڵاویکردەوە، ڕۆژی شەممە ئۆکرانیا یەکێک لە گەورەترین هێرشە ئاسمانییەکانی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) بۆ سەر مۆسکۆی پایتەخت ئەنجامداوە، کە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا هاوشێوەی نەبووە.
سێرگی سۆبیانین، سەرۆکی شارەوانی مۆسکۆ ڕایگەیاند
لە هێرشەکەی ئۆکرانیادا بۆ سەر پایتەخت، زیاتر لە 370 درۆن بەکارهێنراون. زۆربەی درۆنەکان لەڕێگەی سیستەمی بەرگرییەوە تێکشکێندراون کە 64 دانەیان لەسەر سنوورەکانی شارەکە خراونەتە خوارەوە. بەهۆی هێرشەکەشەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و 37 کەسی دیکەش بریندار بوون.
لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ئامارێکی گشتی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "سیستەمی بەرگری ئاسمانیمان 774 درۆنی ئۆکرانی لە ناوچە جیاجیاکانی وڵاتدا خستووەتە خوارەوە."
وەزارەتی بەرگری ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە بەرانبەردا، لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا هێرشی پێچەوانەیان کردووەتە سەر چەندین دامەزراوەی وزە و گواستنەوە کە لەلایەن سوپای ئۆکرانیاوە بەکاردەهێنران.
