حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان پەلاماری سەر کەمپەکانی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەرمەزار دەکات
ڕۆژی ١٧ی تەمووز، جارێکی دیکە مووشەکبارانی بنکە و بارەگاکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە گوندی زڕگوێزەلە، لەلایەن سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرایەوە. لە ئەنجامدا نۆ پێشمەرگە شەهید بوون، ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون، هەروەها زیانێکی بەرچاو بە ماڵ و سامان و خەڵکی ناوچەکە گەیشتووە.
حزبی ەحمەتکێشانی کوردستان وێڕای پڕۆتستۆکردنی ئەو کردەوەیە، پرسە و سەرخۆشی خۆی بۆ بنەماڵەی شەهیدان، هاوڕێیانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران دەردەبڕێت. هەروەها، هیوای چاکبوونەوەی زوو بۆ سەرجەم بریندارەکان دەخوازین.
ئەم هێرشە و پەلامارە لە کاتێک دایە کە تەواوی هێزەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان و هەرێمی کوردستانیش هەڵوێستی بێلایەنی خۆیان لە جەنگی ئێران – ئەمەریکا ڕاگەیاندوە .بەڵام لە دەستپێکی جەنگەکەوە بە بەردەوامی هەرێمی کوردستان بە کەمپی ئاوارەکانیشەوە کراونەتە ئامانجی درۆن و مووشەکەکانی سوپای پاسداران.
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان داوا دەکات کە کە هەرێمی کوردستان لە ڕێگای کەنالە دبلۆماسییەکان هەوڵی ڕێگری کرد بدات لەو بۆردومانانەی دەکرێنە سەر خاکی هەرێمی کوردستان.
مەکتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
١٧ی تەمووزی ٢٠٢٦
