بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، 17ی تەمموزی 2026، هێزەکانی هاوپەیمانان لە شاری هەولێر ڕووبەڕووی هێرشێکی بەرفراوانی درۆنی بوونەوە و سەرجەم درۆنەکان لە ئاسماندا تێکشکێنران
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی دژەتیرۆری کوردستان، لەنێوان کاتژمێر 4:19 بۆ 5:25ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ 8 درۆنی بۆمبڕێژکراو هەوڵی ئاڕاستەکردنیان بۆ سەر هەولێر دا، بەڵام لەلایەن سیستەمی بەرگریی هێزەکانی هاوپەیمانانەوە کرانە ئامانج و خرانە خوارەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، سەرەڕای هەستیاریی ڕووداوەکە، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە.
