شاندی ئیمراڵی دەم پارتی ڕایگەیاند، کە لەگەڵ شاندی ئاکەپە و سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەوڵەت باخچەلی، پرسی بنیادنانی چوارچێوەیەکی یاساییمان تاوتوێ کرد، بە ئامانجی ئەوەی لە ماوەیەکی نزیکدا لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا چاوپێکەوتن ئەنجام بدەین و دەستبەجێ یاساکە بچێتە پەرلەمان.
لەمێک پیش ئێستا شاندی ئیمراڵی دەم پارتی، کە لە پەرلەمانتاران پەروین بوڵدان، مەدحەت سەنجەر و پارێزەر فایەق ئۆزگور ئەرۆڵ پێکدێت، سەبارەت بە کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئاکەپە و سەرۆکی گشتیی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی، ڕاگەیەندراوێکی نووسراویان بڵاوکردەوە.
ڕاگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە:
“شاندەکەمان لە ١٥ی تەممووزدا لەگەڵ شاندی ئاکەپە و لە ١٦ی تەممووزدا لەگەڵ سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەوڵەت باخچەلی، سەبارەت بە پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک کۆبوونەوەی ئەنجامدا. ئێمە لە چاوپێکەوتنەکەدا لەسەر بارودۆخی پڕۆسەکە گفتوگۆمان کرد. ئەوەمان خستەڕوو کە پێویستە یاسای چوارچێوەیی دەستبەجێ بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و گفتوگۆ بکرێت بۆ ئەوەی ئەو یاسایە وەڵامدەرەوەی چاوەڕوانییەکانی کۆمەڵگە بێت. دانوستانەکانمان لەم بارەیەوە بەردەوام دەبن.
