کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عیراق ناسراو بە سۆمۆ، ئاشکرای دەکات: هەناردەی نەوت لە بەندەرەکانی بەسرەو جەیهانەوە زیادیکردووە و گەیشتووەتە سێ هێندەی مانگی رابردوو.
بەپێی داتاکانی هەناردەی نەوت لە کۆمپانیای سۆمۆ لە بەندەرەکانی بەسرە لە مانگی حوزەیران بۆ نزیکەی 870 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزبووەتەوە، ئەمەش بە بەراورد بە مانگی ئایار سێ هێندەیە.
سۆمۆ ئاماژەی بەوەشکردووە: تێکڕای هەناردەکردنی نەوتی خاوی عیراق لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا لە مانگی حوزەیران گەیشتووەتە نزیکەی 230 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
ئەمەش لەکاتێکدایە، کۆی بەرهەمی نەوتی خاوی عیراق لە مانگی شوباتی ڕابردوودا گەیشتبووە 4.22 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، بەڵام دوای تێکچوونی دۆخی ناوچەکە و داخستنی گەرووی هورمز، لە مانگی ئازار تاوەکو حوزەیران کۆی بەرهەمی وڵاتەکە بۆ خوار دوو ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا دابەزی.
