بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نانەکەلی لە هەولێر ڕایگەیاند کە بەشێکی گرنگی ئەو دەرمانانەی بۆ چارەسەری شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی خوێن بەکاردێن، بە تەواوی یان بە بڕی پێویست لە بەغداوە نانێردرێن.
د. هەردی جەواد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٦ ئاشکرای کرد کە لیستی ئەو دەرمانە سەرەکییانەی مانگانە دەبڕدرێن زۆر درێژە، بە تایبەتیش لە ئێستادا بڕی پێویست لە دەرمانی تایبەت بە نەخۆشیی خوێنبەربوونی بۆماوەیی (هیمۆفیلیا) نەگەیشتووەتە دەستیان.
د. هەردی جەواد هۆکاری سەرەکیی ئەم کێشەیە بۆ دەرهاوێشتەکانی گرژی و جەنگی سەربازیی نێوان ئەمریکا و ئێران دەگەڕێنێتەوە، کە بووەتە هۆی پەککەوتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەکان و هەناردەکردنی نەوت، لە پاڵ بوونی کێشەی کارگێڕی لە گرێبەستەکانی دابینکردنی دەرمان لە لایەن بەغداوە.
سەرەڕای ئەم کەمییە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نانەکەلی ئاماژەی بەوە کرد کە هێشتا ٩٠٪ بۆ ٩٥٪ی نەخۆشانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانە حکومییەکاندا چارەسەری پێویست وەردەگرن، و ئەو دەرمانانەشی کە لە نەخۆشخانەدا دەستناکەون، هاووڵاتییان دەتوانن لە بازاڕەکاندا بە ئاسانی و بە نرخێکی هەرزان دابینیان بکەن.
