نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانیی قووڵی خۆی لە ئەگەری خنکانی پتر لە ٥٠٠ پەنابەری ڕۆهینگیا ڕادەگەیەنێت، کە بەلەمەکانیان لە کەناراوەکانی میانمار وەرگەڕاون.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ (IOM) و ئاژانسی پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR)، لە کۆتایی مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا دوو بەلەمی کۆچبەران لە هەرێمی “ڕاخین” لە میانمارەوە بەڕێ کەوتوون.
ئاماژەی بەوەشداوە، کە زۆربەی سەرنشینانی بەلەمەکان سەر بە کەمینەی چەوساوەی “ڕۆهینگیا” بوون و لەتاو جەنگی ناوخۆیی میانمار هەڵهاتبوون.
بەپێی هەمان ڕاگەیەندراو زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە تەنیا چەند ڕۆژێک دوای دەستپێکردنی ئەو گەشتە، هەردوو بەلەمەکە لە ناوەڕاستی دەریادا وەرگەڕاون و تەواوی سەرنشینەکانیان، کە ژمارەیان ٥٠٠ کەس بوون، گیانیان لەدەستداوە.
