Apora Logo

ترەمپ: وەک چۆن داعشم لەناوبرد ئاوا سوپای پاسداران لەناو دەبەم

ترەمپ: وەک چۆن داعشم لەناوبرد ئاوا سوپای پاسداران لەناو دەبەم

ئاپۆڕانیوز_هەواڵ

15/7/2026

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە لێدوانێکی تونددا سەبارەت بە سوپای پاسدارانی ئێران، جەختی لەوە کردەوە کە ئامادەیە هەمان ئەو ستراتیژە بەکاربهێنێت کە بۆ لەناوبردنی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش گرتییە بەر


لە وەڵامی پرسیارێکی ڕۆژنامەنووساندا کە ئایا مەبەستی لەوەیە دانوستان لەگەڵ سوپای پاسداران ناکرێت و وەک داعش لەناویان دەبات، ترەمپ بە ئاشکرا وتی: «بەڵێ، بە وردی هەر ئەوەیە! دەیبینین!»

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشدا کە ئێران بەردەوام هەوڵی ئەنجامدانی دیدار و گفتوگۆ دەدات، بەڵام ئەمە بە کارێکی هەڵە دەزانێت. ترەمپ لە درێژەی قسەکانیدا وتی: «هەر ئێستا کە دەهاتم بۆ ئێرە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیم بۆ هات، ئەوان دەیانەوێت چاوپێکەوتن بکەن؛ بەڵام دەزانن، ئەمە ئەو کارەیە کە سەرۆکەکانی دیکە دەبوو لە ماوەی ٤٧ ساڵی ڕابردوودا ئەنجامیان بدایە، بەڵام کەمتەرخەمییان نواند


ئەم لێدوانانەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان واشنتۆن و تاران لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گەرووی هورمزدا گەیشتووەتە لوتکە و چاوەڕوان دەکرێت لە وتارەکەی سبەی شەویدا، وردەکاری زیاتر سەبارەت بە سیاسەتی نوێی ئەمریکا بەرامبەر ئێران ئاشکرا بکات.

;