ماڵپەری هەواڵی ئەکسیۆس ئاشکرای دەکات، ڕۆژی سێشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆبوونەوەیەکی لە ژووری ئۆپەراسیۆنەکان ئەنجامداوە بۆ تاوتوێکردنی هێرشێکی سەربازیی بەرفراوانتر بۆ سەر ئێران، زۆر لە هێرشەکانی ئێستا گەورەتر بێت.
بەپێی وتەی سێ سەرچاوەی ئاگادار لەم کۆبوونەوەیەدا کە قسەیان بۆ ئەکسیۆس کردووە، بەرپرسە باڵاکانی تیمی ئاسایشی نیشتمانیی ترەمپ ئامادەبوون، لەوانە جەی دی ڤانسـی، جێگری سەرۆک، مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوە، پیت هیگسس، وەزیری بەرگری، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەت، لەگەڵ سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپا و بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵگریی ناوەندی بەشداربوون.
ئەکسیۆس ئاماژەی بەوەکردووە، کۆبوونەوەکە تیشکی خستووەتە سەر داڕشتنی پلانی نوێ بۆ وەشاندنی لێدانی وێرانکەر لە ئامانجە ستراتیژییەکانی ناوخۆی ئێران، ئەمەش هاوتەریب لەگەڵ ئەو هێرشانەی ئێستا لە گەرووی هورمزدا ئەنجام دەدرێن.
