وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی تەممووزی 2026، ڕاگەیەنراوێکی گرنگی لەبارەی ماوەی پارەدان و بڕینی ئۆتۆماتیکیی کارەبا لە چوارچێوەی پڕۆژەی "ڕووناکی" بڵاوکردەوە. بەپێی بڕیارە نوێیەکە، سیستەمی بڕینی کارەبا دەبێتە ئۆتۆماتیکی و مۆڵەتێکی دیاریکراو دەدرێتە هاوبەشان.
پوختەی بڕیارە گرنگەکانی وەزارەتی کارەبا:
1. هاوبەشان تەنیا 50 ڕۆژیان لەبەردەستە بۆ دانی پارەی پسوولەکانیان لە کاتی بەردەستبوونی لە سەکۆی (ئی-پسوولە)، بە پێچەوانەوە کارەباکەیان بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەپچڕێت.
2. نەدانی قەرزی کۆنی پێش پڕۆژەی ڕووناکیش لەمەودوا دەبێتە هۆی بڕینی ئۆتۆماتیکیی کارەبا.
3. پێویستە تەواوی بڕی پسوولەکە بە یەکجار بدرێت، پارەدانی نیوەچڵ (قست) قبووڵ ناکرێت.
4. لە ئەگەری بڕیندا، دوای دانی تەواوی قەرزەکە لە ماوەی 24 کاتژمێردا کارەباکە دەگەڕێتەوە.
5. ئەو ماڵانەی نەخۆشیان هەیە و ئامێری پزیشکی بەکاردەهێنن، بە شێوازێکی تایبەت ڕەچاوی دۆخیان دەکرێت.
وەزارەت داوا دەکات هاوبەشان خۆیان تۆمار بکەن بۆ ئەوەی بە کورتەنامە (SMS) ئاگاداری دەرچوونی پسوولە بن. ڕێگاکانی تۆمارکردن:
1. پەیوەندیکردن بە هێڵی گەرمی (1992).
2. سەردانیکردنی ماڵپەڕی فەرمی: runaki.gov.krd.
3. سکانکردنی کیو ئاڕ کۆدی (QR Code) سەر پسوولەکە.
4. سەردانیکردنی نزیکترین بنکەی فرۆشیاریی وزە.
نزیکەی %80ـی هاوبەشانی ماڵان لە پڕۆژەی ڕووناکیدا پارەی کەمتر دەدەن بەراورد بەو پارەیەی پێشتر بە مۆلیدە ئەهلییەکانیان دەدا، لە کاتێکدا ئێستا خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێریی بەردەوام و سەلامەتن.
