Apora Logo

سوپای پاسداران: ناوەندی فەرماندەیی کەشتیگەلی پێنجەمی ئەمریکامان لە بەحرەین تێکشکاند

سوپای پاسداران: ناوەندی فەرماندەیی کەشتیگەلی پێنجەمی ئەمریکامان لە بەحرەین تێکشکاند

ئاپۆڕانیوز - بەشی هەواڵ

15/7/2026

سوپای پاسدارانی ئێران لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی قۆناغی پێنجەمی ئۆپەراسیۆنەکانیاندا، چەندین پێگەی سەرەکیی سوپای ئەمریکایان لە بەحرەین کردووەتە ئامانج و زیانی گەورەیان پێ گەیاندوون.


بەپێی بەیاننامەکەی سوپای پاسداران، لەم ئۆپەراسیۆنەدا کە ناوی نراوە "نەسر دوو"، ئەم شوێنانە کراونەتە ئامانج و لەناو براون:

1. ناوەندی فەرماندەیی و کۆنترۆڵکردنی NSI سەر بە کەشتیگەلی پێنجەمی ئەمریکا لە بەحرەین.

2. کۆگا گەورەکانی کەرەستە و پێداویستییە سەربازییەکان.

3. تانکییەکانی سووتەمەنی سەر بە هێزەکانی ئەمریکا.


سوپای پاسداران هۆشداریی توند دەداتە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی و ڕایدەگەیەنێت، هێزەکانیان ڕێگای هەناردەکردنی نەوت و غازیان لە زەریای هیندییەوە داخستووە، ئەمەش زیان بە بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی ئەمریکا دەگەیەنێت.


لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "دوژمن دەبێت بزانێت کە پێویستە چاوەڕوانی داخستنی ڕێگاکانی تری هەناردەکردنی نەوت و غاز بکات کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دەکەن. هەناردەکردنی نەوت و غاز لە ناوچەکەدا، یان بۆ هەمووان دەبێت یان بۆ کەس نابێت."


;