Apora Logo

واشنتۆن داوای چەککردنی میلیشیاکانی عێراق دەکات و هۆشداری دەدات

واشنتۆن داوای چەککردنی میلیشیاکانی عێراق دەکات و هۆشداری دەدات

ئاپۆڕانیوز - بەشی هەواڵ

15/7/2026

وەزیری بەرگریی ئەمریکا بە فەرمی داوای لە حکومەتی عێراق کرد بە چەککردنی گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران سەروەریی وڵاتەکەی بپارێزێت، هاوکات ئەو گروپانەی بە ئەنجامدانی زیاتر لە 600 هێرش بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا تۆمەتبار کرد.


ئەم هەڵوێستەی پیت هیگسێس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا، لە پەراوێزی گفتوگۆیەکی فەرمیدا هات کە لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە بارەگای وەزارەتی بەرگری (پێنتاگۆن) لە واشنتۆنی پایتەخت ئەنجامیدا.

هیگسێس لە لێدوانە ڕۆژنامەوانییەکانیدا ڕایگەیاند: "میلیشیا عێراقییەکانی لایەنگری ئێران بەرپرسیارن لە ئەنجامدانی زیاتر لە 600 هێرش کە هێزە و هاووڵاتیانی ئەمریکییان لە ناوچەکەدا کردووەتە ئامانج."


لە ڕووی ئەمنییەوە، وەزیری بەرگریی ئەمریکا تیشکی خستە سەر قۆناغی دوای کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق، کە بڕیارە لە ئەیلوولی داهاتوودا جێبەجێ بکرێت.


جەختیشی کردەوە کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە هاوبەشی سەرەکی دەبن و سەرکردایەتی هەوڵەکانی تێکشکاندن و ڕاوەدوونانی پاشماوەکانی ڕێکخراوی داعش لە ئەستۆ دەگرن.


;