Apora Logo

سێنتکۆم کۆتاییهاتنی زنجیرەیەک هێرشی بۆ سەر ئێران ڕاگەیاند؛ ترەمپ هۆشداریی توند دەدات

سێنتکۆم کۆتاییهاتنی زنجیرەیەک هێرشی بۆ سەر ئێران ڕاگەیاند؛ ترەمپ هۆشداریی توند دەدات

ئاپۆڕانیوز - بەشی هەواڵ

15/7/2026

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) کۆتاییهاتنی نوێترین زنجیرە هێرشی ئاسمانی و دەریایی بۆ سەر پێگە سەربازییەکانی ئێرانی ڕاگەیاند. هاوکات، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هۆشدارییەکی توند ئاراستەی تاران دەکات و دەڵێت، ئەگەر نەگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ، هەفتەی داهاتوو ژێرخانە سەرەکییەکانی ئەو وڵاتە خاپوور دەکەن.


سێنتکۆم لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ئاشکرای کرد کە ڕۆژی 14ی تەمموز، زنجیرەیەکی دیکەی هێرشە وردەکانیان بۆ سەر ئێران ئەنجامداوە. بەپێی بەیاننامەکە، هێرشەکان بەم شێوازە بوون:

1. هێرشەکان بە فڕۆکەی جەنگی، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن)، و کەشتیی جەنگی ئەنجامدرا.

2. چەکی ئاراستەکراوی زۆر ورد و پێشکەوتوو بەکارهێنرا.

3. دەیان پێگەی سەربازی لە نزیک گەرووی هورمز و ناوچە کەناراوییەکانی ئێران.


لەلایەکی دیکەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا تیشکی خستە سەر هەوڵە دیپلۆماسییەکان و ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشەممە لایەنی ئەمریکی گفتوگۆی لەگەڵ ئێراندا ئەنجامداوە بە مەبەستی هاندانیان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن.


ترەمپ هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی دەسەڵاتدارانی تاران کرد و وتی:"ئەگەر تاران نەگەڕێتەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆکان، هەفتەی داهاتوو زۆر خراپ دەبێت بۆیان؛ وێستگەکانی کارەبا و پردەکانیان دەکرێنە ئامانج و بە تەواوی خاپوور دەکرێن."


سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد کە ئێران هێشتا هەندێک توانای شەڕکردنی ماوە، بەڵام ئەو توانایانە زۆر نین و لاواز بوون. ڕاشیگەیاند، هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانی ئێران بەردەوام دەبن تا ئەو کاتەی خۆی (ترەمپ) بڕیار دەدات کە هێرشەکان ئامانجی خۆیان پێکاوە و بەسن.


;