Apora Logo

خولی شەشەمی دانوستانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان لە رۆما دەستپێدەكات

خولی شەشەمی دانوستانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان لە رۆما دەستپێدەكات

ئاپۆڕا نیوز - بەشی هەواڵ

14/7/2026

خولێكی نوێی دانوستان لەنێوان ئیسرائیل و لوبنان لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا دەستپێدەكات و بڕیارە دوو رۆژ بخایەنێت.

بەپێی زانیارییەكانی میدیا عەرەبییەكان، ئەمڕۆ خولێكی نوێی دانوستانە راستەوخۆكانی نێوان لوبنان و ئیسرائیل لەسەر ئاستی باڵیۆزان لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا دەستپێبكات و ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بێت كە شەشەم خولی دانوستانەكانی نێوان ئەو دوو وڵاتە دەبێت و راستەوخۆش بە سەرپەرشتی ئەمریكادا دەبێت، كە ئامانج لێی گەیشتنە بە رێككەوتنێك بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ و چەكداماڵینی حزبوڵا و كشانەوەی قۆناغ بە قۆناغی سوپای ئیسرائیل لە باشوری لوبنان و جێگیركردنی سوپای لوبنان لە دوو ناوچە.

سەرۆكایەتی لوبنانیش رایگەیاندووە، وەفدی وڵاتەكەی رێنمایی كراوە پێش هەر گفتوگۆیەك، داوای كشانەوەی دەستبەجێی سوپای ئیسرائیل لەو دوو ناوچەیە بكات.

حزبوڵای لوبنانیش رایگەیاندووە، بە توندی لە دژی ئەو رێككەوتنە دەوەستێتەوە و بەهیچ شێوەیەك پابەندی نابێت.

;