Apora Logo

کورد و ئەزمەی خوێندەواری هۆشمەندی

کورد و ئەزمەی خوێندەواری هۆشمەندی
ئەحمەد مستەفا زەکیئەحمەد مستەفا زەکی

ئەحمەد مستەفا زەکی

6/7/2026

پرسی گەشەکردنی کۆمەڵگە بێ بوونی هیچ بەربەستێک پەیوەستە بە ئاستی خوێندەواری کۆی تاکەکانی کۆمەڵگەوە ، دوودڵ نابم وای ببینم کۆمەڵگەی کوردی بە ڕێژەیەکی ترسناک خوێندەواری هۆشمەندی نیە ، جارێ با بزانین خوێندەواری هۆشمەندی لە چ جۆرە کەسانێک دا بوونێکی ئەکتیفە ، خوێندەواری هۆشمەندی پڕۆسەیەکی چالاکی ژیاری ناسیۆنالیزمی مرۆییە لە هەستی تاکی نەتەوەیی خۆی دەنوێنێ لەگەڵ هەر بیرو ئایدیا و ماتریالێکدا دەشێ چالاک بێت ، ئەم پڕۆسەیە چالاکیەکی هەستیارە دەبێ بەڕێژەی نیوەی زیاتری کۆمەڵگەی نەتەوە پێک بهێنن بەتایبەت کەرت و توێژە هەستیارەکانی وەک ، کەسایەتیە ئاینیەکان ، زانکۆکان ، پەروەردە ، حزبە سیاسیەکان ، سەربازییەکان ، سەرکردە و سەرۆکەکان ، تەنانەت ئەم پڕۆسەیە دەبێت بگاتە قوڵایی خێزانەکانیش ، بە حەسرەتەوە دەڵێم ، خوێندەواری هۆشمەندی درک پێکەر لە زۆرترین ڕێژەی زانکۆکان و حیزب و ڕێکخراوەکان و هێزی سەربازی و مەدەنیەکان و تەواوی کۆمەڵگەیی و هەستی ناسیۆنالیزمیانەی کوردی بوونێکی زۆر لاوازی هەیە ، خاوەن بڕوانامە گەورەکانی وەک پرۆفیسۆر و دکتۆرا و مامۆستا و فێرکار و خوێندکاران و ژنان و گشت چین و توێژەکانی کۆمەڵگای کوردی بە نوسەران و ڕۆژنامەنوسان و ڕووناکبیرانیشمان خوێندەواری هۆشمەندیان نیە ، پرۆفیسۆر و دکتۆرا کان و ماجستێرمانەکان خاوەنی بڕوانامەن و خوێندەواری بڕوانامەیان هەیە بەڵام زۆرترینیان نەیان توانیوە ببنە خاوەن خوێندەواری هۆشمەندی ، ئەم نمونەیەم لەسەر گەورە مامۆستایانی زانکۆکان ، هەمان دیدم بۆ کۆی دام و دەزگا میدیایی و ڕوناکبیری و حزبی و کەسایەتیە ئاینیەکان و تەنانەت بەشێکی زۆری سەرکردە و سەرۆک و کادیرانی حزبیش هەیە ، هەربۆیە ئەم کەماسیانە بە درێژایی مێژووی شەرمەزاریمان نەتوانراوە ببینە خاوەنی مانیفێستێکی ناسیۆنالیزمی مرۆییە و گیانی نەتەوەیی ، هەروەک نەیانتوانیوە ببینە خاوەن پەرلەمانێک کە هەڵگری خوێندەواری هۆشمەندی بێت ، من نیشتمانەکەم خۆشدەوێت بە هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و لایەنە سیاسیەکان و کاریزما شۆڕشگێڕەکانی شەوە ، بەڵام مانای ئەوە نیە گەیشتمبە یەقینی درک پێکردنی خوێندەواری هۆشمەندی، ئومێدەوارم لە وتارەکانی داهاتووم خەسڵەتەکانی خوێندەواری هۆشمەندی وەک پڕۆسەیەکی ناسیۆنالیزمی مڕۆیی بخەمە ڕوو، ئەم وتارەم لێدان نیە لە هیچ کەس و لایەن بە دیاری کراوی.

;