Apora Logo

ئەمشەو بە بەشداری 48 هەڵبژاردە؛ فیکەی دەستپێکی مۆندیالی 2026 لە یاریگای ئەزتیکا لێدەدرێت

ئەمشەو بە بەشداری 48 هەڵبژاردە؛ فیکەی دەستپێکی مۆندیالی 2026 لە یاریگای ئەزتیکا لێدەدرێت

ئاپۆڕا نیوز - بەشی وەرزش

11/6/2026

ئەمشەو پێنجشەممە، 11ی حوزەیرانی 2026، چاوی ملیۆنان هاندەری تۆپی پێ لە سەرانسەری جیهان دەچێتە سەر یاریگەی مێژوویی "ئەزتیکا" لە مەکسیکۆ سیتی، کە تێیدا ڕێوڕەسمی کردنەوە و یەکەمین یاریی بیست و سێیەمین خولی مۆندیالی لێ بەڕێوە دەچێت.

یەکەمین یاریی پاڵەوانێتییەکە لە نێوان هەڵبژاردەی مەکسیک (وڵاتی میواندار) و ڕکابەرەکەی ئەنجام دەدرێت. ئەم خولەی مۆندیال کە بە هاوبەشی لەلایەن وڵاتانی (ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک) میوانداری دەکرێت، بە گەورەترین و فراوانترین وەشان لە مێژووی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی تۆپی پێ (فیفا) دادەنرێت.

بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، ژمارەی هەڵبژاردە بەشداربووەکان لە 32 هەڵبژاردەوە بۆ 48 هەڵبژاردە زیاد کراوە. بڕیارە لە ماوەی مانگێکدا 104 یاری لە 16 شاری جیاوازی هەر سێ وڵاتەکە ئەنجام بدرێن، کە ئەمەش جۆش و خرۆشێکی بێوێنە دەبەخشێتە هاندەران.

;