Apora Logo

یاریی دۆستانە.. پێش جامی جیهانی بەرازیل بردنەوەی تۆمارکرد

یاریی دۆستانە.. پێش جامی جیهانی بەرازیل بردنەوەی تۆمارکرد

ئاپۆڕا نیوز - بەشی وەرزش

7/6/2026

لە یارییەکی دۆستانەدا بەرازیل توانی سەرکەوتن بەسەر هەڵبژاردەی میسردا تۆمار بکات بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک.

لە یارییەکی ئامادەکاریدا بۆ جامی جیهانی هەردوو هەڵبژاردەی بەرازیل و میسر لە ئەمریکا ڕووبەڕووی یەکتری بوونەوە.

تایمی یەکەم، بە خێرایی لەلایەن سامباوە دەستی پێکرد و تەنیا هەشت خولەک بەسەر دەستپێکی یارییەکەدا تێپەڕی، کاسیمێرۆ توانی گۆڵی پێشەنگ بۆ بەرازیل تۆمار بکات.

بەڵام فیرعەونەکانی میسر زوو گەڕانەوە نێو کەشی یارییەکە و تەنیا سێ خولەک دواتر، لە خولەکی 11دا زیکۆ توانی گۆڵی یەکسانبوونەوە بۆ میسر تۆمار بکات، ئەم تایمەش بەم ئەنجامە کۆتایی هات.

لە تایمی دووەمدا، ڕاهێنەری بەرازیل چەند گۆڕانکارییەکی ئەنجامدا بۆ چڕکردنەوەی هێرشەکانی، تا دواجار لە خولەکی 53دا ئەستێرەی لاو ئیندریک توانی گۆڵی دووەم و پێشکەوتنی دووبارە بۆ بەرازیل تۆمار بکاتەوە.

لە کاتەکانی کۆتاییدا میسر هەوڵی زۆری دا بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە، بەڵام بەرگری سامبا ڕێگربوو.

سەرەنجام یارییەکە بە سەرکەوتنی بەرازیل بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک کۆتایی هات و سامبا توانی تاقیکردنەوەیەکی سەرکەوتوو لە خاکی ئەمریکادا بەڕێ بکات.


;