وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت؛ دوای پشتڕاستکردنەوەی بوونی ماددەی قەدەغەکراوی (Sibutramine) لە قاوەی «چوکلێتی»، بە فەرمی
فرۆشتنی ئەم بەرهەمە قەدەغەدەكات.
وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشکردوە، کە بەپێی ئەنجامی پشکنینەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان (KMCA)، ئەم ماددەیە لەلایەن دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانی وەک FDA و EMA قەدەغە کراوە. وەزارەتی تەندروستی هۆشداری دەدات کە هەر بازرگان یان فرۆشیارێک بەردەوام بێت لە فرۆشتنی ئەم قاوەیە، ڕووبەڕووی ڕێکارە یاساییەکان دەبێتەوە
