Apora Logo

ئەمریکا هێرشی کردە سەر دوورگەی قشم؛ هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر کوێت و بەحرێن پووچەڵکرانەوە

ئەمریکا هێرشی کردە سەر دوورگەی قشم؛ هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر کوێت و بەحرێن پووچەڵکرانەوە

ئاپۆڕانیوز - بەشی هەواڵ

3/6/2026

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سەنتکۆم) ڕایگەیاند، هێزە هاوبەشەکان لە وەڵامی هەوڵەکانی تاران بۆ تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە، گورزێکی بەرگرییان وەشاندووەتە سەر تاوەرێکی پەیوەندییەکانی سوپای پاسداران لە دوورگەی "قشم"ی ئێرانی.


بەپێی ڕاگەیەندراو فەرمی پێگەی (سەنتکۆم)، لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا چەندین هێرشی ئێران پەکخران، سەرەتا ئێران بە سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردووەتە سەر کەشتییە بازرگانییە مەدەنییەکان لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا.

 هاوکات دوو موشەک کە ئاڕاستەی خاکی کوێت کرابوون، پێش گەیشتن بە ئامانجەکەیان کەوتوونەتە خوارەوە.


جگە لەوەش سێ موشەکی دیکە کە ئاڕاستەی بەحرێن کرابوون، لە ئاسماندا ڕێگرییان لێکراوە و تێکشکێندراون.


سێنتکۆم جەختی لەوە کردووەتەوە "ئەو بانگەشانەی ئێران کە دەڵێن بارەگای بەلەمی پێنجەمی دەریایی ئەمریکا لە مەنامە یان هەر بنکەیەکی ئاسمانی تری ئەمریکا کراوەتە ئامانج، دوورن لە ڕاستییەوە و بە توندی ڕەتیان دەکەینەوە."


ئاماژەی بەوەشکردووە، کە هێزەکانی ئەمریکا لە ماوەی ئەم ئاگربەستە کاتییەدا، لە دۆخی ئامادەباشی و بەئاگایی باڵادان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر جۆرە "دەستدرێژییەکی ئێرانی".


;