Apora Logo

دوای 94ڕۆژ لە کوژرانی بە 30مووشەک؛ ئێران پرسەی فەرمی بۆ عەلی خامەنەیی دەگێڕێت

دوای 94ڕۆژ لە کوژرانی بە 30مووشەک؛ ئێران پرسەی فەرمی بۆ عەلی خامەنەیی دەگێڕێت

ئاپۆڕانیوز : بەشی هەواڵ

2/6/2026

ئەمڕۆ سێشەممە ئێران بەفەرمی ئەنجامدانی پرسەی بۆ عەلی خامەنەیی رابەری پێشووی كۆماری ئیسلامی لە سێ شار راگەیاند، جەختیشی كردەوە كە چاوەڕان دەكرێت تەنیا لە تاران 20 ملیۆن كەس بەشداری پرسەكە بكەن.


تەوەكولی زادە بەرپرس لە شارەوانی تاران رایگەیاندووە: پرسە عەلی خامەنەیی ڕابەری پێشووی كۆماری ئیسلامی لە هەرسێ شارەكانی تاران و قوم و مەشهەد بەڕێوەدەچێت، چاوەڕان دەكرێت تەنیا لە تاران 15 بۆ 20 ملیۆن كەس بەشداری پرسەكە بكەن.


راشیگەیاند: تەنانەت شوینی گۆڕی عەلی خامەنەییش دیاری كراوە كە لەسەر داوای خۆی بەپێی قسەی كەسە نزیكەكانی، لە مەزاری ئیمام ڕەزا لە شاری مەشهەد دەبێت.


ئەمە لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ سێشەممە 94 رۆژ تێپەڕ دەبێت بەسەر كوژرانی عەلی خامەنەیی ڕابەری پێشووی كۆماری ئیسلامی كە لە ڕۆژی 28ی شوباتی 2026 كوژرا.


عەلی خامەنەیی لە یەكەم رۆژی دەستپێكردنی ئۆپڕاسیۆنەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، بە 30 مووشەك بۆردومانی ماڵەكەی لە تاران كرا و كوژرا. 


;