Apora Logo

ئێران سزای زیاتر لە 32ساڵ زیندانی بە سەر دوو ژنە چالاكواندا سەپاند

ئێران سزای زیاتر لە 32ساڵ زیندانی بە سەر دوو ژنە چالاكواندا سەپاند

ئاپۆڕانیوز : بەشی هەواڵ

2/6/2026

ڕژێمی ئێران دوو ژنی بە زیندانی سزا دا کە یەکێکیان خۆپیشاندەرە و بە ۳۲ ساڵ زیندانیی سزا دراوە، هاوکات ژنێکی دیکەشی دەستبەسەر کرد و بەرەو شوێنێکی نادیار بردراوە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەرانا سەبارەت بە هەڵمەتی دەستبەسەرکردن و زیندانی چالاکوانانی ژن ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، مریەم باباجانی لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دوواییەی گەلانی ئێران لە شاری ئیزە، لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەهوازەوە بەتۆمەتی”دژایەتیکردنی حکومەت” بە ۳۲ ساڵ و شەش مانگ و دوو ڕۆژ زیندانیی سزا درا.

ئاماژە بەوەشکراوە، سووری بابایی چگینی چالاکوانی مەدەنی لە قەزوێن بەهۆی پابەندنەبوونی باڵاپۆشیی زۆرەملێ، سزای سێ ساڵ زیندانی و قەدەغەکردنی گەشتی بە سەردا سەپێندرا، هەروەها سەمیرا نەورۆز ناسری فیلمساز و دەرهێنەر دانیشتووی تاران لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژێمی ئێرانەوە بەبێ فەرمانی دادوەر دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

ئەم سەرکوتانە لە کاتێکدایە، کە لەلایەن ناوەندەکانی هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانەوە هەڕەشە لە خوێندکارانی زانکۆکانی ئێران دەکرێت و زیاتر لە ١٠٠ خوێندکار ڕووبەڕووی دەرکردن و هەڵپەساردن و لێپرسینەوە بوونەتەوە.

چالاکوانی مافی مرۆڤ ئەم دۆخە بە بەردەوامیی سیاسەتی سەرکوتی ڕێکخراو لەلایەن ڕژێمی ئێران لە ناوەندە زانستییەکاندا هەژمار دەکەن.

س.خ



;