Apora Logo

بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق جیابوونەوەی باڵی سەربازی خۆی لە حەشدی شەعبی ڕادەگەیەنێت و چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت دەکات

بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق جیابوونەوەی باڵی سەربازی خۆی لە حەشدی شەعبی ڕادەگەیەنێت و چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت دەکات

ئاپۆڕا نیوز - بەشی هەواڵ

2/6/2026

بزوتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق بە فەرمی بڕیاری جیابوونەوەی لە باڵە سەربازییەکانی ناو حەشدی شەعبی ڕاگەیاند و هەموو چەک و پێداویستییە لۆجستییەکانی دەخاتە ژێر فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق.

بزوتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم هەنگاوە لە پێناو پابەندبوونە بە داواکاریی مەرجەعیەتی باڵای ئایینی و پاڵپشتیکردنی هەڵوێستی نیشتمانیی لایەنەکانی ناو "چوارچێوەی هەماهەنگی". ئەم بڕیارە جەختکردنەوەیە لەسەر ئەو پڕۆژەیەی کە شێخ قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەکە لە ساڵی 2017ـەوە پێشنیازی کردبوو، بۆ جیابوونەوەی باڵی سیاسی لە سەربازی و کۆنترۆڵکردنی چەک لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتدا.

بۆ جێبەجێکردنی پڕۆسەی جیابوونەوەکە، سەرکردایەتیی بزوتنەوەکە بڕیاریدا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی ناوەندی بە سەرۆکایەتیی حاج جەواد تڵێباوی. لیژنەکە لە ئەندامییەتی هەر یەک لە (ڕافد ساڵح عەلی، عەبدولڵا شاکر کامل و عەلی حەمزە کازم) پێکدێت، کە ئەرکیان جێبەجێکردنی سەرجەم ڕێکارە یاسایی و سەربازییەکانی ئەم گۆڕانکارییە دەبێت.

لیژنە دیاریکراوەکە هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی وردبینی و ژماردنی سەرجەم ئەندامان، چەکەکان، ئامێرەکان و پێداویستییە لۆجستییەکان بە گشتی. بەپێی بڕیارەکە، تەواوی ئەم هێزانە دەبەسترێنەوە بە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، بە جۆرێک کە لەگەڵ پێداویستییەکانی دەوڵەت و دامەزراوە ئەمنییە فەرمییەکانی عێراقدا یەکبگیرێن و لەژێر چەتری یاسادا کار بکەن.وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئامانجە سەرەکییەکانی لەم قۆناغەی دانوستاندنەکاندا دیاری کردووە، کە گرنگترینیان کۆتاییهاتنی جەنگە لە هەموو بەرەکان بە لوبنانیشەوە. هەروەها تاران جەخت لە چەسپاندنی ئاسایشی دەریایی لە ناوچەی کەنداو و کۆتاییهێنان بە گەمارۆ دەریاییەکانی ئەمریکا دەکاتەوە وەک مەرجێکی سەرەکی بۆ هەر جۆرە لێکتێگەیشتنێک لە داهاتوودا.


;