Apora Logo

ڕووسیا هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر چەند ناوچەیەکی جیاوازی ئۆکرانیا

ڕووسیا هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر چەند ناوچەیەکی جیاوازی ئۆکرانیا

ئاپۆڕا نیوز - بەشی هەواڵ

2/6/2026

شەوی ڕابردوو ڕووسیا هێرشێکی بەرفراوانی بە بەکارهێنانی مووشەکی دەنگبڕ (Hypersonic) بۆ سەر چەند ناوچەیەکی جیاوازی ئۆکرانیا ئەنجامداوە و تێیدا پێگەکانی سەر بە کۆمەڵگەی پیشەسازیی سەربازیی ئەو وڵاتەی کردووەتە ئامانج.

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە لەو هێرشانەدا چەکی زۆر پێشکەوتووبەکارهاتووە و پێگەکانی ناو شارەکانی کیێڤ، زاپۆریژیا، خارکیڤ و دنیپرۆپێترۆڤسکی لە کردووەتە ئامانج، جیا لەوەش ژێرخانەکانی وزە و گواستنەوەی سەر بە سوپای ئۆکرانیای لە چەند ناوچەیەکی دیکە پێکاوە.

هێزی ئاسمانیی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، لە شەودا شوێنپێی 73 مووشەک و 656 درۆنیان هەڵگرتووە کە لەلایەن سوپای ڕووسیاوە ئاراستە کرابوون، جەختیشی کردەوە کە توانیویانە 602 درۆن و 40 مووشەک بخەنە خوارەوە.

دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا ئاماژەیان بەوەش کردووە کە بەهۆی هێرشەکانەوە، 9 کەس کوژراون.


;