خیێرمۆ ئۆچۆوا، گۆڵپارێزە ئەفسانەییەکەی مەکسیک، دەبێتە یەکەم یاریزان لە مێژووی وڵاتەکەیدا کە بەشداری لە 6 خولی جیاوازی جامی جیهانیدا بکات، ئەمەش دوای ئەوەی خافێر ئەگێری، ڕاهێنەری هەڵبژاردەکە بە فەرمی ناوی لە لیستی کۆتاییدا ڕاگەیاند.
ئۆچۆوا کە یەکەم بەشداریکردنی لە مۆندیالی 2006ی ئەڵمانیا بوو، لەم ساڵانەی دواییدا کەمتر لەگەڵ هەڵبژاردەکەی دەرکەوتووە، بەڵام ئەگێری بڕیاریدا سوود لە ئەزموونەکەی وەربگرێت. لە پاڵ ئۆچۆوادا، یاریزانانی وەک ئێدسۆن ئالڤارێز و ڕائول خیمینێز قورسایی ئەزموونی تیمەکە پێکدەهێنن.
هاوکات، لیستەکە چەندین بەهرەمەندی نوێی تێدایە، وەک (گیلبێرتۆ مۆرا)ی تەمەن 17 ساڵ، کە دەبێتە گەنجترین یاریزان لە مێژووی مەکسیکدا بەشداری مۆندیال بکات.
مەکسیک هاوشانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کەنەدا، میوانداری مۆندیالی 2026 دەکات کە لە 11ی حوزەیران تا 19ی تەمموز بەڕێوەدەچێت. مەکسیک پێش دەستپێکردنی پاڵەوانێتییەکە، دوا یاری دۆستانە بەرامبەر سربیا ئەنجام دەدات و دواتر لە 11ی حوزەیراندا لە یاری کردنەوەی مۆندیال لە یاریگەی مێژوویی "ئەزتێکا" ڕووبەڕووی باشووری ئەفریقیا دەبێتەوە.
لیستی فەرمیی 26 یاریزانەکەی مەکسیک:
گۆڵپارێزەکان :ئۆچۆوا، ڕائول ڕانخێل، کارلۆس ئەسێڤێدۆ
بەرگریکاران:خۆرخێ سانچێز، ئیسرائیل ڕییس، سیزار مۆنتیس، یۆهان فاسکێز، خیسوس گایاردۆ، ماتیۆ چاڤێز
هێڵی ناوەڕاست: ئێریک لێرا، ئۆربێلین بینێدا، ئالڤارۆ فیدالگۆ، برایان گوتێرێز، لویس ڕۆمۆ، ئێدسۆن ئالڤارێز، ئۆبێد ڤارگاس، گیلبێرتۆ مۆرا، لویس چاڤێز
هێڵی هێرشبەر: ڕۆبێرتۆ ئالڤارادۆ، سیزار هوێرتا، ئەلێکسیس ڤێگا، جولیان کینۆنێس، خێرمۆ مارتینێز، ئارماندۆ گۆنزالیس، سانتیاگۆ خیمینێز، ڕائول خیمینێز
