Apora Logo

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا

ئاپۆڕانیوز - بەشی ئابووری

1/6/2026

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا پاشەکشەی بەخۆوە بینی، ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوت، لە هەمان کاتدا بازاڕەکان چاوەڕوانی بڕیاری سەرۆکی ئەمریکان سەبارەت بە پێشنیاری درێژکردنەوەی ئاگربرست لەگەڵ ئێران.


بەپێی دوایین گۆڕانکارییەکان نرخی زێڕ بە ڕێژەی 0.4% دابەزی و گەیشتە 4,520.2 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک.

بەڵام نرخی زێوی بە پێچەوانەی زێڕەوە، نرخەکەی بە ڕێژەی 0.4% بەرزبووەوە و گەیشتە 75.58 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک.


ئەم دابەزینەی نرخی زێڕ هاوکات بوو لەگەڵ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاری ئەمریکی، کە بووە هۆی گرانتربوونی تێچووی کڕینی زێڕ بۆ ئەو کەسانەی بە دراوەکانی دیکە مامەڵە دەکەن.


هاوکات، بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوت بە ڕێژەی زیاتر لە 2%، نیگەرانییەکانی سەبارەت بە هەڵاوسان زیاتر کردووە، ئەمەش ئەگەری بەردەوامبوونی توندکردنی سیاسەتی نەقدی لەلایەن بانکی ناوەندی ئەمریکاوە (فیدراڵی ئەمریکا) بەهێزتر دەکات.


ئێستا بازاڕە داراییەکان لە نێو جۆرێک لە چاوەڕوانیدان بۆ بڕیاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، سەبارەت بە ڕێککەوتنی پێشنیارکراو بۆ درێژکردنەوەی ئاگربرست لەگەڵ ئێران، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هێشتا ناڕوونی و ناکۆکی لە نێوان هەردوولادا لەسەر چەند دۆسیەیەکی سەرەکیی پەیوەندیدار بە ململانێکان بەردەوامە.


;