بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی جەژندا زیاتر لە ١٠٠ هەزار گەشتیار ڕوویان لە پارێزگای هەڵەبجە کردووە، وتیشی: هاتنی ئەو ڕێژەیە لە گەشتیار کاریگەری لەسەر ئابووری شارەکە هەبووە.
چیا قاسم، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە سەبارەت بە ڕێژەی هاتنی گەشتیار بۆ پارێزگاکە، زانیاری خستەڕوو.
چیا قاسم ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی جەژندا زیاتر لە ١٠٠ هەزار گەشتیار ڕوویان لە پارێزگای هەڵەبجە کردووە و لیژنەکانمان بە تەواوی چاودێربوون و چەند جۆرێک سزامان هەبووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هاتنی ئەو ڕێژەیە لە گەشتیار کاریگەری لەسەر ئابووری شارەکە هەبووە.
سەبارەت بە مانەوەی گەشتیاران لە شارەکەدا وتی: زۆربەی ئەو گەشتیارانە کە ڕوویان لە پارێزگای هەڵەبجە کردووە توانیویانە تیایدا بمێننەوە.
جێگەی باسە، لە ڕۆژانی جەژندا ڕێژەیەکی بەرچاو لە گەشتیار بە مەبەستی سەردانیکردنی شوێنە گەشتیارییەکان ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کرد.
