دەستەی گشتی کەشناسیو بوومەلەرزەزانیی عێراق پێشبینییەکانی خۆی بۆ دۆخی کەشوهەوا لەچوار ڕۆژی داهاتودا ڕاگەیاندو ئاماژەی بەشەپۆلێکی نوێی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما کردوە لەتەواوی پارێزگاکاندا.
بهگوێرهى بەیاننامەی فەرمی دەستەکە، ڕۆژی دوشەممە ئاسمانی ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق نیوە هەور دەبێت، لەکاتێکدا ناوچەکانی ههرێمى كوردستانو باشورى عێراق ئاسمانیان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دەرکەوتنی هەندێک پەڵەهەور.
پلەکانی گەرما-ش بەگشتیی ڕوو لەبەرزبونەوە دەکەن، بەشێوەیەک بەرزترین پلەکانی گەرما له(بەسرە، میسانو موسەنا) دهبێت كه 43 پلەی سیلیزى دهبێتو نزمترینیش سلێمانى دهبێت كه 31 پله دهبێت.
ڕۆژانی سێشەممەو چوارشەممەش کەشوهەوا بەگشتیی ئاسایلا دەبێت لەگەڵ دەرکەوتنی هەندێک هەور، پلەکانی گەرماش لەڕۆژی سێشەممەدا کەمێک زیاتر بەرزدەبنەوە، بەڵام لەڕۆژی چوارشەممەدا بەجێگیرییو نزیک لەڕۆژی پێشوو دەمێننەوە.
