Apora Logo

پارێزگای هەولێر سەرکەوتنی پلانی ڕۆژانی جەژنی قوربانی ڕاگەیاند

پارێزگای هەولێر سەرکەوتنی پلانی ڕۆژانی جەژنی قوربانی ڕاگەیاند

ئاپۆڕا نیوز - بەشی هەواڵ

31/5/2026

پارێزگاری هەولێر، لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا سەرکەوتنی پلانی ئەمنی، خزمەتگوزاری و تەندروستی بۆ ڕۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆز ڕاگەیاند. بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، پلانەکە وەک خۆی و بەبێ گیروگرفت جێبەجێ کراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 31ـی ئایار، پارێزگای هەولێر سەرکەوتنی پلانی ڕۆژانی جەژنی قوربانی ڕاگەیاند: گرنگترین ئامار و بڕگەکانی پلانەکە بەم شێوەیەیە، لە ماوەی 4 ڕۆژی جەژندا، 113 ئەفسەر و 1,532 کارمەند لە ئەرکدا بوون. لەم ماوەیەدا 3 تاوانی کوشتن، 4 حاڵەتی دزی و چەند شەڕێکی جۆراوجۆر تۆمار کراون.

پارێزگا ڕاشیگەیاند: هەولێر پێشوازی لە 112,657 گەشتیار کردووە کە لە ڕێگەی دەروازەکانەوە سەردانی پایتەخت و ناوچە گەشتیارییەکانیان کردووە. لیژنە تایبەتەکان لە بازگەکان خزمەتگوزارییان پێشکەش بە گەشتیاران کردووە.

هەروەها بەهۆی پابەندنەبوونی شۆفێران، 4 ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویان داوە و لە ئەنجامدا 1 کەس بریندار بووە. تیمەکانی بەرگری شارستانیش کۆنتڕۆڵی 61 حاڵەتی ئاگرکەوتنەوەیان کردووە (5 ماڵ، 2 ئۆتۆمبێل، 3 دوکان و 51 پوش و پاوان)، کە خۆشبەختانە تەنها زیانی ماددییان هەبووە.

دەربارەی کەرتی تەندروستی (لە 26 تا 30-05-2026): نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و تەندروستی لە ئامادەباشیدا بوون و ئەم خزمەتگوزارییانەیان پێشکەش کردووە:

 - سەردانی هاووڵاتییان بۆ وەرگرتنی چارەسەر: 3,004 کەس.

 - ڕووداوەکان بەگشتی: 216 حاڵەت (137 هاتوچۆ و ماتۆڕسکیل، 134 بەربوونەوە).

 - گەستنی سەگ: 11 حاڵەت.

 - پێوەدانی مار و دووپشک: 17 حاڵەت.

 - ژەهراویبوون بە خواردن: 35 حاڵەت.

 - نەشتەرگەری ئەنجامدراو: 195 نەشتەرگەری.

 - لەدایکبوون: 229 منداڵ (97 ئاسایی و 132 بە نەشتەرگەری).

 - دابینکردنی خوێن: 584 بوتڵ خوێن بۆ نەخۆشخانەکان.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، پارێزگاری هەولێر دەستخۆشی لە تەواوی هێزە ئەمنییەکان، پۆلیس، ئاسایش، تەندروستی، شارەوانی و گەشتوگوزار کرد کە لە ڕۆژانی جەژندا لە پێناو پاراستنی سەقامگیری و خزمەتکردنی هاووڵاتیان لە ئەرکدا بوون.

;