Apora Logo

مارکۆ ڕۆبیۆ: تۆم باراک لە دۆسیەی عێراق و سووریا بەردەوام دەبێت

مارکۆ ڕۆبیۆ: تۆم باراک لە دۆسیەی عێراق و سووریا بەردەوام دەبێت

ئاپۆڕانیوز - بەشی هەواڵ

30/5/2026

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەرکی فەرمی تۆم باراک وەک نێردەی تایبەتی وڵاتەکەی بۆ سووریا کۆتایی دێت، بەڵام ناوبراو هێشتا وەک کەسی سەرەکیی ئیدارەی ترەمپ بۆ کاروباری سووریا و عێراق بەردەوام دەبێت.


ئەمڕۆ شەممە، 30ی ئایاری 2026، مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" بڵاویکردەوە: "باڵیۆز تۆم باراک ڕۆڵێکی بێهاوتای گێڕاوە وەک نێردەی تایبەتی ئێمە بۆ سووریا. لەکاتێکدا ئەو پۆستە کۆتایی دێت، ئەو بەردەوام دەبێت لە گێڕانی ڕۆڵێکی سەرەکی بۆ ئیدارەی تره‌مپ لە سووریا و لە عێراق."


وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بە تواناکانی باراک کردووە و نووسیویەتی: "شارەزایی، پەیوەندییەکان و تێگەیشتنی ئەو بۆ ئەجێندای 'ئەمریکا لە پێشەنگە' (America First) بەردەوام دەبێت لە بەدەستهێنانی سەرکەوتن بە نوێنەرایەتیی وڵاتە مەزنەکەمان."


بەپێی ڕاسپاردەکانی پێشوو، ئەرکی تۆم باراک وەک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا تەنیا تاوەکو کۆتایی مانگی ئایاری 2026 دیاریکرابوو. لە کۆتاییدا مارکۆ ڕۆبیۆ دووبارە جەختی لە گرنگی ڕۆڵی ناوبراو کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە: "باڵیۆز تۆم باراک ڕۆڵێکی گەورەی بینیوە وەک باڵیۆزی تایبەتی ئێمە بۆ سووریا."


 


;