Apora Logo

دواڕۆژی ئەڕدۆغانیزم

دواڕۆژی ئەڕدۆغانیزم
ڕیباز عەزیزڕیباز عەزیز

ڕیباز عەزیز

29/5/2026


لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا قەیرانی پارتی گەلی کۆماری کە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیایە، لە دادگاکانەوە بەرەو شەقامەکان گواسترایەوە.

لە ٢٢ی ئایاردا دادگای تێهەڵچوونەوەی ئەنقەرە ئەو کۆنگرەیەی پووچەڵکردەوە کە ئۆزگور ئۆزێلی وەک سەرۆکی پارتەکە لە ساڵی ٢٠٢٣دا هەڵبژاردو بەشێوەیەکی کاتی کەمال کلیچدارئۆغڵو سەرۆکی پێش خۆی بۆ ئەو پۆستە گەڕاندەوە. دوای دوو ڕۆژ پۆلیس هێرشی کردە سەر بارەگای پارتەکە لە ئەنقەرەو بە بەکارهێنانی گازی فرمێسکڕێژ و گوللەی لاستیکی کۆتایی بەخۆپیشاندانی لایەنگرانی ئۆزێل هێنا. ڕۆژی سێشەممە، هێزە ئەمنییەکان لە ئیزمیر ئەو کۆبوونەوانەیان بڵاوەپێکرد کە هەوڵیاندا گوێ لە وتارێکی ئۆزێل بگرن.

حکومەت بە سەرۆکایەتی پارتی دادو گەشەپێدان بە سەرۆکایەتی ئەردۆغان دەڵێت: ئەو پرسە لە ناو خودی پارتی گەلی کۆمارییەوە دەستی پێکردووە، لە ڕێگەی سکاڵاکانی پەیوەست بە پێشێلکاری ڕێکخراوەیی و کڕینی دەنگ لە کۆنگرە. سەبارەت بە ئۆپۆزسیۆن، بڕیارە دادوەرییەکان و دەستێوەردانەکانی ئەمنی بە بەشێک لە هەوڵێکی فراوانتر بۆ لاوازکردنی پێش هەڵبژاردنەکانی داهاتوو دەبینێت.

بەڵام ئێستا قەیرانەکە لە چارەنووسی سەرکردایەتی پارتێکی ئۆپۆزسیۆن تێدەپەڕێت. پرسیارێکی فراوانتر سەبارەت بە داهاتووی ئەردۆغانیزم لە تورکیا دەوروژێنێت: ئایا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا هێشتا توانای ئەوەی هەیە کایەی سیاسی وەک دوو دەیەی ڕابردوو دابڕێژێتەوە؟ یان زیادبوونی گوشارەکان لەسەر ئۆپۆزسیۆن دەسەڵاتێک ئاشکرا دەکات کە دوای زیانێکی گەورە لە هەڵبژاردن و ئابووریدا بەرگری دەکا؟

ئەم پێشهاتانە دوای ساڵێک لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان دێت کە تێیدا جەهەپە دەستکەوتی بەرچاوی بەدەستهێناو ئەستەنبوڵ و ئەنقەرەی بردەوەو ئامادەیی خۆی لە شارەکانی دیکەدا فراوانتر کرد. ئەم ئەنجامە گورزێکی سیاسی بوو لە پارتی دادو گەشەپێدان و نیشانیدا کە ئۆپۆزسیۆن سەرەڕای دابەشبوونەکانیان، توانای ئەوەیان هەیە لە شارە گەورەکاندا ڕکابەری لەگەڵ ئەردۆغان بکەن.

گوشارەکان لەسەر ئۆپۆزسیۆن لە دوای دەستگیرکردنی ئەکرم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبوڵ لە مانگی ئازاری ٢٠٢٥ پەرەی سەندووە.

ئیمامئۆغڵو ڕووبەڕووی دۆسیەی گەندەڵی و سیخوڕی سیاسی کرایەوە، هەرچەندەئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە. ئۆپۆزسیۆن دەڵێ: ئەو فایلانەی لە دژی تۆمار دەکرێن ڕەهەندی سیاسییان هەیە و ئامانجیان ئەوەیە لە کێبڕکێی سەرۆکایەتیی وڵات دوور بخرێنەوە. دەستگیرکردنی دوای ئەوەهات کە لە هەڵبژاردنە سەرەتاییەکاندا نزیکەی ١٥ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دەنگی بەدەستهێنا بۆ هەڵبژاردنی کاندیدی ئۆپۆزسیۆن بۆ پۆستی سەرۆکایەتی، پێش ئەوەی بڕوانامەی زانکۆی کە لە ڕووی یاساییەوە پێویست بوو بۆ خۆکاندیدکردن لە هەڵبژاردنەکاندا هەڵبوەشێنرتەوە.

بۆ هێنری بارکی، شرۆڤەکاری باڵا لە ئەنجومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەمەریکا، ئەم پێشهاتانە ئەوەندەی ڕەنگدانەوەی دەسەڵاتی ڕەها نین، ئەوەندەی دۆخێکی سەختی قووڵتر ئاشکرا دەکەن.

بارکی دەلێ: ماوەیەکە ئەردۆغانیزم لە پرۆسەی هەڵوەشاندنەوەدایە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە زیندانیکردنی ئیمام ئۆغڵو یەکەم نیشانەی ڕاستەقینەی ئەمە بووە.

بارکی پێی وایە ئەردۆغان ئێستا ئۆپۆزسیۆن بەهێز دەکات نەک لاواز، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە بەکارهێنانی دەسەڵاتی دادوەری و ئاسایش لە دژی نەیارەکانی ڕەنگە پاڵ بە کەرتە فراوانەکانەوە بنێت بۆ ئەوەی لە دەوری ئەوان کۆببنەوە، لەبری ئەوەی هەڵبوەشێننەوە.

لەو کاتەوەی پارتی دادو گەشەپێدان لە ساڵی ٢٠٠٢ هاتە سەر دەسەڵات، ئەردۆغان سیستەمێکی سیاسی بنیات ناوە کە لە دەوری کەسایەتی خۆی و پارتەکەی و دامەزراوەی سەرۆکایەتی کۆمار سەنتەر بووە، بە تایبەت دوای گواستنەوە بۆ سیستەمی سەرۆکایەتی لە ساڵی ٢٠١٨. ئەمەش کاریگەرییەکی فراوانی بە سەرۆکایەتی کۆمار بەخشی بەسەر بڕیارە سیاسییەکاندا، لە کاتێکدا ئەو کۆنتڕۆڵە دامەزراوەییانەی کە بە شێوەیەکی نەریتی دەسەڵاتی حکومەتیان سنووردار کردبوو، دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

بەڵام ساڵانی ڕابردوو بەشێک لە پایەکانی ئەم سیستەمە لاوازبووە. ئابوری تورکیا ڕووبەڕووی هەڵاوسانی بەرز و دابەزینی بەهای لیرە بووەتەوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر جەماوەری حکومەتی تورکیا بەتایبەتی لە شارە گەورەکاندا هەبوو. هەڵبژاردنی شارەوانییەکان هەڕوەها نیشانیدا که ئۆپۆزسیۆن توانای ئەوتی هەیه تووڕەیی ئابووری بگۆڕێت بۆ دەستکەوتێکی سیاسی.

گۆنول تۆل، لێکۆڵەری باڵا لە ئینستیتیوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە واشنتۆن، قەیرانەکە لە چوارچێوەیەکی دەرەوەی هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢٨ دادەنێت. ئەو دەلێ: ئەوەی ڕوودەدات تەنها پەیوەندی بە چەسپاندنی دەسەڵاتەوە نیە، بەڵکو هەوڵێکە بۆ لاوازکردنی هێماسازیی سیاسی خودی پارتی گەلی کۆماری.

حیزب وەک تۆلێ دەڵێت: پارتێکی ئاسایی ئۆپۆزسیۆن نیە. ئەو حیزبەیە کە مستەفا کەمال ئەتاتورک دایمەزراندووەو میراتێکی کۆماری و سۆزداری لە نێو ملیۆنان تورکدا هەڵگرتووە. بۆیە سەرلێشێواندنی ئەو تەنیا بە مانای لاوازکردنی نەیارێکی هەڵبژاردن نیە، بەڵکو زیان بە سیمبولێکی کۆماری تورکیای مۆدێرن دەگەیەنێت.ئەم خوێندنەوەیە نکۆڵی لەوە ناکات کە پارتی گەلی کۆماری خۆی بەدەست کێشە ناوخۆییە ڕاستەقینەکانەوە دەناڵێنێت. دۆڕانی کەمال کلیچدارئۆغڵو لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2023 شەڕی سەرکردایەتی لەناو پارتەکەداخۆشکرد، هەڵبژاردنی ئۆزگور ئۆزێلیش دواتر وەک هەوڵێکی باڵێکی نوێ بۆ هەڵدانەوەی لاپەڕەیەک لەسەر دۆڕانی دوورودرێژی بەرامبەر ئەردۆغان هات.

بەڵام ئەم شەڕە دەرفەتی دەستوەردان بە نەیارانی حیزبی بەخشی. تانە دادوەرییەکان لە کەسایەتییە ناوخۆییەکانەوە هاتوون کە باسیان لە پێشێلکارییەکانی کۆنفرانس و کڕینی دەنگەکان کردووە، ئەمەش ئەوەیە کە حکومەت پشتی پێ دەبەستێت بۆ ئەوەی بڵێت ئەو پرسە ناکۆکییەکی حزبییە کە گواستراوەتەوە بۆ دەسەڵاتی دادوەری، و هیچ دەستوەردانێکی سیاسی لەلایەن دەسەڵاتەوە نییە.

ڕۆژنامەنووس و شرۆڤەکاری سیاسی تورکیا، عەلی ئەسمەر، دەڵێ، پارتی داد و گەشەپێدان دەرفەتێکی سیاسی لە قەیرانی پارتی گەلی کۆماریخوازدا دۆزیەوە، تەنانەت ئەگەر ڕەگ و ڕیشەی لە ناوخۆیشدا بووبێت. بە بۆچوونی ئەو حزبی دەسەڵاتدار سوودمەندە لە سەرلێشێواویی نەیارەکانی، هەروەک چۆن ئۆپۆزسیۆن هەوڵی دەدا لە هەر قەیرانێک لەناو حکومەتدا سودمەند بێت.

سەبارەت بە کاهیت تۆز، ڕاوێژکاری پێشووی سەرۆکوەزیرانی تورکیا، ڕەتیدەکاتەوە دۆسیەکە بە دەستوەردانی دەسەڵاتدارانەوە ببەستێتەوە و دەشڵێت، سکاڵاکان لە ناوخۆی حزبەوە هاتوون و پەیوەندییان بە تۆمەتی ڕێکخراوەیی و داراییەوە هەیە.

بەڵام ئەم دەستکەوتە ئەگەرییە بۆ ئەردۆغان هێشتا تاکتیکی دەمێنێتەوە. لەهەمانکاتدا قەیرانەکە ئەوەمان بۆ دەردەخات کە ئۆپۆزسیۆن سەرەڕای دابەشبوونەکانی، توانای هەڕەشەکردن لە حزبی دەسەڵاتدار لەڕووی هەڵبژاردنەوە زیاتر بووە، هەروەها “ئەردۆگانیزم” چیتر تەنیا پەیوەست نییە بە دەسەڵاتی سندوقەکانی دەنگدان، بەڵکو بەندە بە بەڕێوەبردنی ئەو فەزایەی کە ئۆپۆزسیۆن لەناویدا دەجوڵێت.

دەسەڵاتی دادوەری، جارێکی دیکە، لە ناوەندی مشتومڕەکەدایە. حکومەت جەخت لەوە دەکاتەوە کە دادگاکان سەربەخۆن و ئەو دۆسیانەی کە لە دژی نەیاران دەهێنرێنە سەر بنەمای فایلە یاساییەکان. سەبارەت بە ئۆپۆزسیۆن، دەڵێت دەسەڵاتی دادوەری بووەتە بەشێک لە هاوسەنگی هێزێک کە لە بەرژەوەندی دەسەڵاتدا مەیل کراوە.

بەڵام ئەم مشتومڕە لە تورکیە تازە نییە. لە دوای هەوڵی کودەتا شکستخواردووەکەی ساڵی ٢٠١٦، وڵاتەکە شەپۆلی بەربڵاوی دەستگیرکردن و دەرکردن لە کارەکانیان بەخۆیەوە بینیوە، کە حکومەت بە وتەی خۆی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری پێویستن. ئۆپۆزسیۆن و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان پێیان وابوو کە کاریگەری دەسەڵاتی جێبەجێکردن بەسەر دامەزراوەکانی دەوڵەتدا فراوانتر دەکات، هەروەها سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و ئازادی ڕادەربڕینی لاواز دەکات.

بەڵام هەموو چاودێران نابینن تورکیە بەرەو داڕمانی سیاسی یان چەقبەستوویی تەواو دەڕوات. جەیمس جێفری دیپلۆماتکاری پێشووی ئەمریکی بە کەناڵی "ئەلحورا"ی ڕاگەیاندووە، تورکیا بە درێژایی مێژووی خۆی گرژیی توندی نێوان دەوڵەت و ئۆپۆزسیۆن دەزانێت، بەڵام هێشتا ژیانێکی چالاکانەی حزبی و دامەزراوەی هەڵبژاردنی کاریگەر دەپارێزێت.

جێفری پێی وایە واشنتۆن لە ماوەیەکی نزیکدا فایلەکەی دیموکراسی تورکیا ناکاتە ئەولەویەت، چونکە سەرقاڵی گێژاوی نێودەوڵەتییە کە لە ئۆکرانیاوە تا ئێران و چین درێژدەبێتەوە، هەروەها بەهۆی ئەوەی تورکیە یاریزانێکی یەکلاکەرەوەیە لە ژمارەیەک لەو فایلانەدا. دەشڵێت، ئیدارەی ترەمپ بەئاشکرا نیگەرانییەکانی خۆی سەبارەت بە دابەزینی دیموکراسی لە تورکیا ڕاناگەیەنێت و پێناچێت ئیدارەی داهاتوو ئەو کارە بکات.

لێرەدا ئەردۆغان پەراوێزێکی دەرەکی گرنگ دەدۆزێتەوە. تورکیا ئامادەکاری دەکات بۆ میوانداریکردنی لوتکەی ناتۆ لە مانگی تەمموزی داهاتوودا، لە کاتێکدا ترسی ڕۆژئاواییەکان لەبارەی ئایندەی شەڕی ئۆکرانیا و ئاسایشی ئەوروپا زیاتر دەبێت. تۆل باس لەوە دەکات کە ئەردۆغان لە "ژینگەیەکی نێودەوڵەتی لەبار و بێ وێنە" سوودمەندە، چونکە پایتەختەکانی ڕۆژئاوا زیاتر لە ڕوانگەی پێگەی ستراتیژی و پیشەسازییەکانی بەرگرییەوە سەیری تورکیا دەکەن نەک لە ڕوانگەی دیموکراسییەوە.

ئەم کۆنتێکستە دەرفەتێک دەدات بە “ئەردۆگانیزم” کە بەردەوام بێت، بەڵام قەیرانی ناوخۆی خۆی چارەسەر ناکات. ئەو سیستەمەی ئەردۆغان دروستی کرد، هێشتا ئامرازی بەهێزی هەیە، ئەوانیش دەوڵەت، حیزب، سەرۆکایەتی، ئاسایش، دەسەڵاتی دادوەری. بەڵام لە لایەکی ترەوە ڕووبەڕووی ئۆپۆزسیۆنێک دەبێتەوە کە توانای سەرکەوتنی خۆی لە شارە گەورەکاندا سەلماندووە، دەنگدەرانی زیانی ئابووری و کەسایەتییە سیاسییەکانی وەک ئیمامئۆغڵو کە توانای ئەوەیان هەیە هەڕەشە لە قۆرخکاری دەسەڵات بکەن. چەند ڕۆژی ڕابردو قەیرانی پارتی گەلی کۆماری کە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیایە، لە دادگاکانەوە بەرەو شەقامەکان گواسترایەوە.

لە ٢٢ی ٥ی ئەم مانگە دادگای تێهەڵچوونەوەی ئەنقەرە ئەو کۆنگرەیەی پووچەڵکردەوە کە ئۆزگور ئۆزێلی وەک سەرۆکی پارتەکە لە ساڵی ٢٠٢٣دا هەڵبژاردو بەشێوەیەکی کاتی کەمال کلیچدارئۆغڵو سەرۆکی پێش خۆی بۆ ئەو پۆستە گەڕاندەوە. دوای دوو ڕۆژ پۆلیس هێرشی کردە سەر بارەگای پارتەکە لە ئەنقەرەو بە بەکارهێنانی گازی فرمێسکڕێژو گوللەی لاستیکی کۆتایی بەخۆپیشاندانی لایەنگرانی ئۆزێل هێنا. ڕۆژی سێشەممە، هێزە ئەمنییەکان لە ئیزمیر ئەو کۆبوونەوانەیان بڵاوەپێکرد کە هەوڵیاندا گوێ لە وتارێکی ئۆزێل بگرن.

حکومەت بە سەرۆکایەتی پارتی دادو گەشەپێدان بە سەرۆکایەتی ئەردۆغان دەڵێت: ئەو پرسە لە ناو خودی پارتی گەلی کۆمارییەوە دەستی پێکردووە، لە ڕێگەی سکاڵاکانی پەیوەست بە پێشێلکاری ڕێکخراوەیی و کڕینی دەنگ لە کۆنگرە. سەبارەت بە ئۆپۆزسیۆن، بڕیارە دادوەرییەکان و دەستێوەردانەکانی ئەمنی بە بەشێک لە هەوڵێکی فراوانتر بۆ لاوازکردنی پێش هەڵبژاردنەکانی داهاتوو دەبینێت.

بەڵام ئێستا قەیرانەکە لە چارەنووسی سەرکردایەتی پارتێکی ئۆپۆزسیۆن تێدەپەڕێت. پرسیارێکی فراوانتر سەبارەت بە داهاتووی ئەردۆغانیزم لە تورکیە دەوروژێنێت: ئایا ئەردۆغان هێشتا توانای ئەوەی هەیە کایەی سیاسی وەک دوو دەیەی ڕابردوو دابڕێژێتەوە؟ یان زیادبوونی گوشارەکان لەسەر ئۆپۆزسیۆن دەسەڵاتێکەی ئاشکرا دەکات کە دوای دۆڕانێکی گەورە لە هەڵبژاردنەکان وکێشە ئابووریەکاندا بەرگری بکا؟

ئەم پێشهاتانە دوای ساڵێک لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان دێت کە تێیدا جەهەپە دەستکەوتی بەرچاوی بەدەستهێناو ئەستەنبوڵ و ئەنقەرەی بردەوەو ئامادەیی خۆی لە شارەکانی دیکەدا فراوانتر کرد. ئەم ئەنجامە گورزێکی سیاسی بوو لە پارتی دادو گەشەپێدان و نیشانیدا کە ئۆپۆزسیۆن سەرەڕای دابەشبوونەکانی، توانای ئەوەی هەیە لە شارە گەورەکاندا ڕکابەری لەگەڵ ئەردۆغان بکات.

گوشارەکان لەسەر ئۆپۆزسیۆن لە دوای دەستگیرکردنی ئەکرم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبوڵ لە مانگی ئازاری ٢٠٢٥ پەرەی سەندووە.

ئیمام ئۆغڵو ڕووبەڕووی دۆسیەی گەندەڵی و سیخوڕی سیاسی کرایەوە، بەلام ئەو تۆمەتانە ڕەتیدەکاتەوە. ئۆپۆزسیۆن دەڵێ: ئەو فایلانەی لە دژی تۆمار دەکرێن ڕەهەندی سیاسییان هەیەو ئامانجیان ئەوەیە لە کێبڕکێی سەرۆکایەتی وڵات دوور بخەنەوە. دەستگیرکردنی لە هەمان ڕۆژدا بوو کە لە هەڵبژاردنە سەرەتاییەکاندا نزیکەی ١٥ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دەنگی بەدەستهێنا بۆ هەڵبژاردنی کاندیدی ئۆپۆزسیۆن بۆ پۆستی سەرۆکایەتی، پێش ئەوەی بڕوانامەی زانکۆی کە لە ڕووی یاساییەوە پێویست بوو بۆ خۆکاندیدکردن لە هەڵبژاردنەکاندا هەڵبوەشێتەوە.

بۆ هێنری بارکی، شرۆڤەکاری باڵا لە ئەنجومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەمەریکا، ئەم پێشهاتانە ئەوەندەی ڕەنگدانەوەی دەسەڵاتی ڕەها نین، ئەوەندەی دۆخێکی سەختی قووڵتر ئاشکرا دەکەن.

بارکی دەلێ :ماوەیەکە ئەردۆغانیزم لە پرۆسەی هەڵوەشاندنەوەدا، زیندانیکردنی ئیمام ئۆغڵو یەکەم نیشانەی ڕاستەقینەی ئەمەدەردەخات.

بارکی پێی وایە ئەردۆغان ئێستا ئۆپۆزسیۆن بەهێز دەکات نەک لاوازی، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە بەکارهێنانی دەسەڵاتی دادوەری و ئاسایش لە دژی نەیارەکانی ڕەنگە پاڵ بە کەرتە فراوانەکانەوە بنێت بۆ ئەوەی لە دەوری ئەوان کۆببنەوە، لەبری ئەوەی هەڵبوەشێننەوە.

لەو کاتەوەی پارتی دادو گەشەپێدان لە ساڵی ٢٠٠٢ هاتە سەر دەسەڵات، ئەردۆغان سیستەمێکی سیاسی بنیات ناوە کە لە دەوری کەسایەتی خۆی و پارتەکەی و دامەزراوەی سەرۆکایەتی کۆمار سەنتەر بووە، بە تایبەت دوای گواستنەوە بۆ سیستەمی سەرۆکایەتی لە ساڵی ٢٠١٨. ئەمەش کاریگەرییەکی فراوانی بە سەرۆکایەتی کۆمار بەخشی بەسەر بڕیارە سیاسییەکاندا، لە کاتێکدا ئەو کۆنتڕۆڵە دامەزراوەییانەی کە بە شێوەیەکی نەریتی دەسەڵاتی حکومەتیان سنووردار کردبوو، دابەزینی بەخۆیەوە بینووە.بەڵام ساڵانی ڕابردوو بەشێک لە پایەکانی ئەم سیستەمە لاواز بووە. ئابوری تورکیا ڕووبەڕووی هەڵاوسانی بەرز و دابەزینی بەهای لیرە بووەوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر جەماوەری حکومەتی تورکیا بەتایبەتی لە شارە گەورەکاندا هەبوو. هەڵبژاردنی شارەوانییەکان هەڕوەها نیشانیدا که ئۆپۆزسیۆن توانای ئەوەی هەیه تووڕەیی ئابووری بگۆڕێت بۆ دەستکەوتێکی سیاسی.

گۆنول تۆل، لێکۆڵەری باڵا لە ئینستیتیوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە واشنتۆن، قەیرانەکە لە چوارچێوەیەکی دەرەوەی هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢٨ دادەنێت. ئەو دەلێت: ئەوەی ڕوودەدات تەنها پەیوەندی بە چەسپاندنی دەسەڵاتەوە نیە پێش هەڵبژاردنی داهاتوو، بەڵکو هەوڵێکە بۆ لاوازکردنی هێماسازیی سیاسی خودی پارتی گەلی کۆماری.

حیزب وەک تۆلێ دەڵێت: پارتێکی ئاسایی ئۆپۆزسیۆن نیە، ئەو حیزبەیە کە مستەفا کەمال ئەتاتورک دایمەزراندووەو میراتێکی کۆماری و سۆزداری لە نێو ملیۆنان تورکدا چەسپاندووە. بۆیە سەرلێشێواندنی ئەو تەنیا بە مانای لاوازکردنی نەیارێکی هەڵبژاردن نیە، بەڵکو زیان بە سیمبولێکی کۆماری تورکی مۆدێرن دەگەیەنێت.

ئەم خوێندنەوەیە نکۆڵی لەوە ناکات کە پارتی گەلی کۆماری خۆی بەدەست کێشە ناوخۆییە ڕاستەقینەکانەوە دەناڵێنێت، دۆڕانی کەمال کلیچدارئۆغڵو لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2023 شەڕی سەرکردایەتی لەناو پارتەکەدا کردەوە، هەڵبژاردنی ئۆزگور ئۆزێلیش دواتر وەک هەوڵێکی باڵێکی نوێ بۆ هەڵدانەوەی لاپەڕەیەک لەسەر دۆڕانی دوورودرێژی بەرامبەر ئەردۆغان هات.بەڵام ئەم شەڕە دەرفەتی دەستوەردان بە نەیارانی حیزبی بەخشی. تانە دادوەرییەکان لە کەسایەتییە ناوخۆییەکانەوە هاتوون کە باسیان لە پێشێلکارییەکانی کۆنفرانس و کڕینی دەنگەکان کردووە، ئەمەش ئەوەیە کە حکومەت پشتی پێ دەبەستێت بۆ ئەوەی بڵێت ئەو پرسە ناکۆکییەکی حزبییە کە گواستراوەتەوە بۆ دەسەڵاتی دادوەری و هیچ دەستوەردانێکی سیاسی لەلایەن دەسەڵاتەوە نیە.

ڕۆژنامەنووس و شرۆڤەکاری سیاسی تورکیا، عەلی ئەسمەر، دەڵێ: پارتی دادو گەشەپێدان دەرفەتێکی سیاسی لە قەیرانی پارتی گەلی کۆماری دۆزیەوە، تەنانەت ئەگەر ڕەگ و ڕیشەی لە ناوخۆیشدا بووبێت. بە بۆچوونی ئەو حزبی دەسەڵاتدار سوودمەندە لە ئالۆزی نەیارەکانی، هەروەک چۆن ئۆپۆزسیۆن هەوڵی دەدا لە هەر قەیرانێک لەناو حکومەتدا سودمەند بێت.

سەبارەت بە کاهیت تۆز، ڕاوێژکاری پێشووی سەرۆکوەزیرانی تورکیا، ڕەتیدەکاتەوە دۆسیەکە بە دەستوەردانی دەسەڵاتدارانەوە ببەستێتەوە و دەشڵێت: سکاڵاکان لە ناوخۆی حزبەوە هاتوون و پەیوەندییان بە تۆمەتی ڕێکخراوەیی و داراییەوە هەیە.

بەڵام ئەم دەستکەوتە ئەگەریە بۆ ئەردۆغان هێشتا تاکتیکی دەمێنێتەوە. لەهەمانکاتدا قەیرانەکە ئەوەمان بۆ دەردەخات کە ئۆپۆزسیۆن سەرەڕای دابەشبوونەکانی، توانای هەڕەشەکردن لە حزبی دەسەڵاتدار لەڕووی هەڵبژاردنەوە زیاتر بووە، هەروەها ئەردۆگانیزم چیتر تەنیا پەیوەست نیە بە دەسەڵاتی سندوقەکانی دەنگدان، بەڵکو بەندە بە بەڕێوەبردنی ئەو فەزایەی کە ئۆپۆزسیۆن لەناویدا دەجوڵێت.

دەسەڵاتی دادوەری، جارێکی دیکە، لە ناوەندی مشتومڕەکەدایە. حکومەت جەخت لەوە دەکاتەوە کە دادگاکان سەربەخۆن و ئەو دۆسیانەی کە لە دژی نەیاران دەهێنرێنە سەر بنەمای فایلە یاساییەکان، سەبارەت بە ئۆپۆزسیۆن، دەڵێت: دەسەڵاتی دادوەری بووەتە بەشێک لە هاوسەنگی هێزێک کە لە بەرژەوەندی دەسەڵاتدا دەشکێتەوە.

بەڵام ئەم مشتومڕە لە تورکیا تازە نیە. لە دوای هەوڵی کودەتاکەی ساڵی ٢٠١٦، وڵاتەکە شەپۆلی بەربڵاوی دەستگیرکردن و دەرکردن لە کارەکانیان بەخۆیەوە بینیوە، کە حکومەت بە وتەی خۆی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری دەیگرێتەبەر. ئۆپۆزسیۆن و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان پێیان وابوو کە کاریگەری دەسەڵاتی جێبەجێکردن بەسەر دامەزراوەکانی دەوڵەتدا فراوانتر دەکات، هەروەها سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و ئازادی ڕادەربڕینی لاواز دەکات.

بەڵام هەموو چاودێران وەک و یەک نابینن کەتورکیا بەرەو داڕمانی سیاسی یان چەقبەستوویی تەواو دەڕوات. جەیمس جێفری دیپلۆماتکاری پێشووی ئەمریکی دەلێ: تورکیا بە درێژایی مێژووی گرژیی توندی نێوان دەوڵەت و ئۆپۆزسیۆن هەیە، بەڵام هێشتا ژیانێکی چالاکانەی حزبی و دامەزراوەی هەڵبژاردنی کاریگەر دەپارێزێت.

جێفری پێی وایە واشنتۆن لە ماوەیەکی نزیکدا فایلی دیموکراسی تورکیا ناکاتە ئەولەویەت، چونکە سەرقاڵی گێژاوی نێودەوڵەتییە کە لە ئۆکرانیاوە تا ئێران و چین درێژدەبێتەوە، هەروەها بەهۆی ئەوەی تورکیا یاریزانێکی یەکلاکەرەوەیە لە ژمارەیەک لەو فایلانەدا. دەشڵێت: ئیدارەی ترامپ بەئاشکرا نیگەرانییەکانی خۆی سەبارەت بە دابەزینی دیموکراسی لە تورکیا ڕاناگەیەنێت و پێناچێت ئیدارەی داهاتوو ئەو کارە بکات.

لێرەدا ئەردۆغان پەراوێزێکی دەرەکی گرنگ دەدۆزێتەوە. تورکیا ئامادەکاری دەکات بۆ میوانداریکردنی لوتکەی ناتۆ لە مانگی تەمموزی داهاتوودا، لە کاتێکدا ترسی ڕۆژئاواییەکان لەبارەی ئایندەی شەڕی ئۆکرانیاو ئاسایشی ئەوروپا زیاتر دەبێت. تۆل باس لەوە دەکات کە ئەردۆغان لەژینگەیەکی نێودەوڵەتی لەبار و بێ وێنە سوودمەندە، چونکە پایتەختەکانی ڕۆژئاوا زیاتر لە ڕوانگەی پێگەی ستراتیژی و پیشەسازییەکانی بەرگرییەوە سەیری تورکیا دەکەن نەک لە ڕوانگەی دیموکراسییەوە.

ئەم کۆنتێکستە دەرفەتێک دەدات بە ئەردۆگانیزم کە بەردەوام بێت، بەڵام قەیرانی ناوخۆی چارەسەر ناکات. ئەو سیستەمەی ئەردۆغان دروستی کردووە، هێشتا ئامرازی بەهێزی هەیە، ئەوانیش دەوڵەت، حیزب، سەرۆکایەتی، ئاسایش، دەسەڵاتی دادوەری. بەڵام لە لایەکی ترەوە ڕووبەڕووی ئۆپۆزسیۆنێک دەبێتەوە کە توانای سەرکەوتنی خۆی لە شارە گەورەکاندا سەلماندووە، دەنگدەرانی زیانی ئابووری و کەسایەتییە سیاسییەکانی وەک ئیمام ئۆغڵو کە توانای ئەوەیان هەیە هەڕەشە لە قۆرخکاری دەسەڵات بکەن

;